ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 

بەهاری بەفراویم دیوەو

هەروا ئی وشک و برینگیش

دەریای پڕ مرواریش هەیە

ئی پڕ لە قرش و نەهەنگیش

٭ ٭ ٭

رۆژی ئەنگوستەچاویش هەیە و

ئی روناک و پڕ لە خۆریش

مرۆی بەرهەمهێنیش هەن و

ئی سێبەرو مشەخۆریش

٭ ٭ ٭

لە نیشتمانەکەی ئێمەدا

روداوی سەیری زۆر لێیە

هەیە لاواندنەوەی دەوێ

هەشە حەزی لە لێ لێیە.