لەشاری سلێمانی
لەنانەواخانەکەی
مزگەوتی دارۆغا
دووبرای زەحمەتکێش
دووبرای شیوعی
بەبەر چاوی کریارو رێبوارەوە
لەپێچاڵی بەر تەنوری گەرما
بەدەست رێژی فێشەک
خوێن وئارەقی
عەبدوڵا میرزا و سالحی برای
تێکەڵ کرا
تێکۆشانی هاورێیانی
ئەو دوو شەهیدە
سارد نەبوەوە
لەوتەنور گەرمتربوو
کەنانیان
بۆ دەمی تێرو برسی
لێ دەرئەهێنا
هەردوو براکە لەساڵی1967 شەهیدکران
*ئەو دوو برا شیوعیە
دانیشتوی گەرەکی مەلکەندی بوون