ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

باوەشێنێکی حەسیرمان هەبوو

خۆمان پێ فێنک دەکردەوەو

پشکۆمان پێ گەش دەکردەوە.

٭   ٭   ٭

ئەو خاکەی

بەڕوبارێک خوێن ئاودرا

مەتر مەتر پێمان دەفرۆشن و

دۆنم دۆنم دەیبەخشن.

٭   ٭   ٭

باوەشێنەکەمان مابا....

پشکۆی شۆڕشێکمان پێ گەش و

ئارەقەی شەرمەزاریمان

پێ وشک دەکردەوە.