ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نەخۆشخانەی شاعیران نوێترین کتێبی غەمگین خدر

پێشتر شیعر و ڕۆمان و توێژینەوەی ئەدەبی چاپ کردووە

 

سەبارەت بە کتێبە نوێیەکەی تایبەت بە پەیجی -شەبەنگ- نووسەر (غەمگین خدر) گوتی:  کتێبەکەم (نەخۆشخانەی شاعیران) جۆرێکی دیکەی خۆنووسینەوەیە، ئیشکردنە لەسەر دیوی دووەمی دونیای شاعیران، ئەو دیوەی لەبەر دەمامکەکان نابینرێن. ئەوەی خوێنەر نایزانێت، نایبینێت. واتە دیوێکی ناشیرین و پڕ لە ململانێی نا لۆژیکی و نا ئەدەبی نیشان دەدەم، دەگێڕمەوە. ئەوەی وەک ئیدیۆمی ئەدەبی پاتە دەبێتەوە و دەگوترێت: ئەدەبیات بووەتە ئەدەبخانە. ڕێک لەو دەلاقەیەوە دەڕوانمە تەنگەژەی ئەدەبیات، بە تایبەت دنیای شاعیران.

ئەم جۆرە نووسینە کە ناوم ناوە : خۆنووسینەوە! دیارە هەموو ئەوانەی لە ڕێگەی شیعرەوە بەریان کەوتووم، لێرەدا وەک ددانپێدانانێک هاتوونەتەوە بەرباس، بەر گێڕانەوە. بۆیە نموونەیەکی قێزەونن، ئەوە گوناهیی منی نووسەر نییە. ئەوە ڕابردووی ئەوانە و منیش لە ڕابردووی هیچیان بەرپرس نیم و بێباکانە و بەوپەڕی بوێریی باسم کردوون.

جێگەی باسە نووسەر (غەمگین خدر) پێشتر هەریەک لە ژانرەکانی شیعر و ڕۆمان و توێژینەوەی ئەدەبی کتێبی چاپ کردووە.