ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

هۆشیار جەمال نووسەری کتێبەکە لە لێدوانێکیدا رایگەیاند:" ئەم کتێبەم کۆکراوەی وتارە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانمە کە لە نێوان ساڵانی (٢٠١٧) بۆ (٢٠٢١) نووسراوە، کە زمانی نووسینی کتێبەکە زمانێکی ڕەخنەیە و پەیوەستە بە دۆخی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستانەوە.

هەروەها وتیشی:'' ئەم بەرهەمەم ماوەیەکی زۆرە ئامادەی بڵاوکردنەوەیە هەر بۆیە ئێستا بە شێوەی کتێبی ئەلیکترۆنی(pdf) بڵاومکردۆتەوە، بەو ئامانجەی کە زۆرترین خوێنەر بێ بەرامبەر دەستی بکەوێت و خوێنەری بێت.

سەبارەت بە هۆکاری ناونانی کتێبەکەی دەڵێت:" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی مرۆڤەکانی بەبەردەوامی گرنگی دەدەن بە خواردن و سێکس، هەر بۆیە ناوی کتێبەکەشم نا هونەری سەرناوک و خوار ناوک، وە هەموو ئەو کۆمەڵگایانەی بەم شێوەیەن کە هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لەو کۆمەڵگایانە بە بەردەوامی لە کێشەی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیدان، چونکە گرنگی دانی زیاتر لە پێویست بەو دوولایەنە یەکسانە بە وەلانانی بە کارهێنانی ئەقڵ و هزری مرۆڤ کە بە داخەوە لەم ناوچەیە گرنگی پێ نادرێت و پەراوێز خراوە و دەرئەنجامەکەشی ئەم تەنگەژانەیە کە لەسەر ئاستە جیاوازەکان ئاماژەم بۆ کرد.

 

شایەنی باسە ئەمە دووەم بەرهەمەی بڵاوکراوەی نووسەرە، کە پێشتریش لێکۆلێنەوەیەکی بە ناوی پشكۆی ژێر خۆڵەمیش (ڕۆژئاوای کوردستان چۆن هەستایەوە؟) چاپ و بڵاوکردوە.