ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شیعری: نازم حیکمەت

جەلال دەباغ لە عەرەبیەوە کردوویە بە کوردی

 

سڵاوێکبۆچینیکرێکارلەتورکیا!

سڵاوێکی گەرم!

سڵاو لە تۆوی ئەو تۆوانەی شیندەبن!

 گوڵ دەگرن!

لقەکانت هەموو جۆرەکانی

گوێزو بادام و فستقدەگرن!.

رۆژانی چاوەڕوانکراو،

 رۆژە جوانەکان

لەناو دەستی تۆدان،

رۆژانی گونجاو، رۆژانی مەزن،

ئەوانەی بە رۆژ ناچەوسێنەوە

ئەوانەی بەبرسێتی ناخەون

لە رۆژانی نان و گوڵ و ئازادیدا.

سڵاوێکبۆچینیکرێکارلەتورکیا!

بۆ ئەوانەی بە حەسرەت و بە تاسەمان

لە گۆڕەپانەکاندا هاواردەکەن:

تاسەمان بۆ زەوی، بۆ کتێب، بۆ کار،

تاسەمان بۆ مانگی یەکشەوەو ئەستێرە

کە هەردوو دیلی زانستمانن..

سڵاوێکبۆچینیکرێکارمان

کە دۆژمن دەبەزێنێ

دەستەڵاتی دارایی،

تاریکایی  دەمارگیری

دەڕەوێنێ..

سڵاو لەو چینیکارگەرەی

راکێتی نامۆ دەبەزێنێ!

سڵاوێکبۆچینیکرێکارلەتورکیا!

سڵاوێکیگەرم!