ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

من ، پشتم لە باران کرد .!

بۆنی خاکیان پێنە بە خشیم

من ، پشتم لە باران کرد.!

ما نا ی فرمێسکیا ن بۆڕوخا نی ئەوین بەسەرکردەوە

من ، پشتم لە باران کرد .!

لە ڕووخا نی ئەو ماڵە قوڕینە ی

کە هە موو سەیرکردنە میژووییەکا نمی

لە کە لاوە یە کی دە سە مۆدا هێشتە وە ،

تا ئازارێکی پیرپیر

لە وەجاخکوێری تەمە نا

لە چاوێکی زەردی پاییزا

گیانێکی کەوتوو بە دە م تە ڕبوونە وە

وەرزی ڕکا تە کا ن

لە حزوری دە سەمۆبوونی بۆخەلیفە تێفکرینە کا ن

لە سوجدە یە کی گیایە کی دە سە مۆ

بۆ ئاونگێکی بێنەزا کە ت

تینووێتی خۆی دەکردە بیا نوو

تا لە پیرێتی ژیان بدوێ

تا ما نا ی وشك بوونی سە لیقە

بە دامێنی تینوو بوون

مەستی خۆی بنە بڕکا

بە ر لەکە وتنی هە رخۆرێك

مەیلی تێفکرین لە ئە شکە وتێکی پڕلە ماریفە تی مێژوو

سەرە تای سەیرکردنێك، مشتێ لە بینین بۆ ئازادیم دەرئە بڕی

هەر لەو گوڵە سوورو مۆرا نە م ، بیرەوە ری دیقە تم پێئە سپاردن

تا سەر گوزشتە ی میژووە پڕ شەرمە کان بە ڕە نگیان

بیرەوەری هە رە سیا ن لە سبە ینێوە بۆ ئە مڕۆ ئەگواستەوە

چرکاندنی وێنەکە: کاک حەمەجافی ئازیز

ئەدەب وهونەر