ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دیمانە: حەسە ن مەلا 

لەدیدارێكی تایبەتدا بۆ(رێگای كوردستان) شاعیر ی ناسراوی شاری سلێمانی دكتۆر ئەمین باسی بەرهەمە شیعرییەكانی و هاوكات تیشك دەخاتە سەر ئەو كۆژانانەی لە ڕێگای هۆنراوەكانی بڵاوی كردوونەتەوە .

+ دكتۆرئەمین تاچەند گرنگە شاعیر بۆئەم سەردەمە هۆنراوەی بەرگری یان دژی ستەمكاری بنووسێت ؟ 

_ دەبێ شاعیر چاوی بازو گوێی ئاسك و گەروو ی شالوری هە بێ و لەگەڵ ئازارەكانی گەلدا بژی و لەكوێ ستەم هەبێ، وشە بكا بە قەڵخا ن و ئاوازیش بەدڵنەوایی .

+بۆچی لەدیوانەكەدا ( سەمای ماسییە سركەكان ) هەمیشە زیاتر لەچەندین جار ( تۆكامیانی ) دووبارە بۆتەوە، ئەوە چییە لەتۆ بزربووە؟

_ تۆ كامیانی درێژە قەسیدەیەكە لە پەنجا بەش پێكهاتووە، من تەنها بیست بەشیم بڵاوكردۆتەوە، گوڵێ نیشتیمانی منە و مێژو و كلتو ر و جوانی و نەهامە تی و كا رە سات و خۆشییەكانیم دارشتووە.

+ بۆچی لەو هۆنراوانەی بڵاوتكردۆتەوە هۆنراوی دڵداری یان، خۆشەویستی بەكەمی دەبنینرێت؟

_ من گەلێك هۆنراوەی دڵدارانەم هەیە، وەلێ ئازارەكانی نیشتمان رێگە ی پێنەد ا لەو دیوانەدا بڵاویبكەمەوە، پێویستی بە نامیلكەیەكی تایبەتییە، ئەگەر تەمەن رێبدا . 

+دكتۆرئەمین تاچەند بڕوای بەخۆشەویستی و ژن خۆشەویستن هەیە؟ رۆژێك ژنێك پەلكێشی خۆشەویستی كردووە تاوابكات هۆنراوەت پێ بنووسێت؟

_ ژیان بێ خۆشەویستی ئەستەمە، ئیتر خۆشەو یستی ژن یان خاك یان گوڵ هیچ جیاوازیان نییە.

+ لەچ هۆنراوەیەكی خۆت پەشیمانی وحەزدەكەی لەدیوانەكەت دەرتهێنابایەو هەر نەتنووسیبایە؟

_ من هەموو هۆنراوەكانم خۆش دەوێن، ژانی هۆنراوە سەختەو وشە وشە لە دایك دەبێ و وەك دەنكە شیلان بەتاڵی ئاوریشمی ئاوازەوە دەكرێن و دەبن بەتابلۆی ملە شیلان و دەكرێنە ملی نەتەوە، واتە هەموویانم لاجوان و شرینە، تەنها شیعری مناسەبات تەمەنی كورتە، دەنا شیعرو چیرۆك و رۆمان موڵكی نەتەوەن.