ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دڵ

ئیبراهیم هەورامانی

له‌باخه‌ڵی چه‌پی كراسه‌كه‌مدا 

وێنه‌یه‌كی ،

تۆم هه‌ڵگرتوه‌ .

واته‌ له‌سه‌ر دڵم .

تۆ نیگه‌رانی من مه‌به‌ ؟

هێشتا دڵم ،

زیندووه‌ .

*

كه‌سێك هه‌یه‌ ،

شیرین ...

شیرین ...

به‌ چه‌شنی گێلاس .

ئه‌وه‌ به‌تاقی ته‌نها منم ده‌زانم كێ یه‌ ؟

*

تا دوێنێ ،

وەک هەموو کەسێکی ئاسایی ،

منیش دڵێکم هەبو .

ئەمڕۆ تۆ هاتیت و

ئیتر من ،

بیر لەودڵە دەکەمەوە 

دۆێنێ هی من بو ،

ئەمڕۆ هی تۆ

*

ناوی تۆ ،

له‌ دڵمدا ده‌نوسم .

بۆئه‌وه‌ی چیتر 

ته‌نگ تر نه‌بێ ئه‌م دڵه‌ی من .

ئەدەب وهونەر