ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بروانامەی مێژوو

*ئەڤین شەوكەت

 

موریدی تەكیەی عیشق و نازی دەروێشێ بووم 

لەرزەو ورشەیی دەفی ئەو ترپەی دلی بەندە بوو 

نۆكەری دەرگایەك بووم كە تیشكی سۆزی دنیای بۆ هێنا بووم

شاگردی قەڵەمی دەستێك بووم ماچی حەزرەتی مەحوی لە مست دابوو 

سەرم لە رێێ دوو چاوو ئەبرۆدا بوو پڕلە خۆشەویستی نالی پێ بوو 

پەنجەم لە خزمەت دەفێكدا بوو وێنەی شەم و پەروانەی تیا نەخشا بوو

رۆحم فیدای عیشقێك بوو بەتەلیسمی قەدەر هەڵیواسرا بوو 

گیانم قوربانی گیانێك بوو خەمی هەموو ئەوینێكی هەڵگرتبوو

لەناو ئەم هەموو زیكرو زریزەیەشدا دڵ خەونی شیرینی تیا بوو 

كە رۆژێكیش مۆری تەكیە بە سنگی موریدەكاندا درا 

بە نامەیەك كرایە شووشە و ئەوە مێژووی خوێندنم بوو 

دەرچوی وەك بەندەش بە مامۆستای عیشق و ئەوین ناو نرا بوو .

 

ئەدەب وهونەر