ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دەنووم ... بەڵكو جارێ‌ بەئاگانایەم

دونیا مەغدید باشە

گەر بۆ ساتێ‌ باڵم هەبا

تا چاو بركا لەبەرزاییدا وون دەبووم

تا دڵ حەزكا

لەنێو تەمی هەورەكاندا

خۆم حەشاردەداو

دوور دوور لەخەم

ئەستێرەم دەكردە پەناگە

لەگەڵ شەو دەبووینە هاوڕێ‌

لەگەڵ خۆریش

پێڵوەكانم دادەخەم‌و

لەوەرزە خەمێكدا دەنووم

من گەنجینەی رۆژە حەشرێكم لەكۆڵە

بەپانتایی چیاو پێدەشتی كوردستان

بۆ پشوێك...

وێڵم‌و بەر دیدەم ناكەوێ‌

تورەم لەوەی

لەخۆوە....

منی لەخەو هەستان.

ئەدەب وهونەر