1-فاكتەری شوێنی دراوسێیەتی بەشێوەیەكی ڕێژەیی كۆسپە لەبەردەم چەسپاندن و گەشەكردنی هەرێمی كوردستان لەهەموو ڕووێكەوە .

2-شەڕەناوخۆییەكانی نێوان هێزەسیاسیەكانی هەرێم بەشێكی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ شوێنی ڕێژەیی هەرێم،بوِئەوی نەهێڵن میللەتی كورد بەهیچ شێوەیەك دەسەڵاتی سەربەخۆ و نیمچەسەربەخۆی هەبێت .

3-نەبوونی یەك مەڵبەندی بڕیار لەهەرێمی كوردستان دا دەگەڕێتەوە بۆ شوێنی ڕێژەیی هەرێم و دەست وەردانی دراوسێكانی لەكاروباری ناوخۆی هەرێم دا .

4-بوونی پەیوەندیەكی سنوردار لەنێوان هێزەسیاسیەكانی ناو هەرێم لەلایەكەوە دراوسێكانی لەلایەكی ترەوە ،هەروەها ڕێگەدان بەهاتووچۆكردن وبازرگانی سنوردار .

5-گەمارۆدانی هەرێم و نەبوونی ئازادی هاتووچۆكردن و قەدەغەكردنی یارمەتی دانی هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ شوێنی ڕێژەیی هەرێم . 

6-پاراستن و بایەخ پێدانی هەرێم لەلایەن ووڵاتانی ڕۆژئاوا دەگەڕێتەوە بۆ شوێنی ڕێژەیی هەرێم .

7-هەرێمی كوردستان تائێستا هاوپەیمانێكی ستراتیژی نیە ئەمەش هەرلەبەر شوێنی ڕێژەییەكەیەتی 

جوگرافیا ومێژوو