ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

1-دراوسێیەكانی هەرێمی كوردستان لە (4) دەوڵەت پێك هاتوون،ئەمەش بەسوودە بۆ هەرێم چونكە لەیەك ڕێگا زیاتری هەیە بۆ هاتووچۆكردن و پەیوەندی لەگەڵ جیهانی دەرەوە . 

2-دراوسێیەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ یەكتردا ناكۆكن و چەند كێشەیەكی هاوچەرخ و مێژوویی لەنێوانیان دا بەبێ چارەسەركردن ماونەتەوە .....كەئەمانەی خوارەوە هەندێكن لە كێشەوگرفتەكانی نێوانیان : 

أ-كێشەی ئاو لەنێوان ووڵاتانی توركیا و سوریا و عێراق لەلایەك و لەنێوان ئێران و عێراق لەلایەكی ترەوە . 

ب-كێشەی وویڵایەتی ئەسكەندەرۆنە لەنێوان سوریا و توركیا دا .

ج-كێشەی سنور لەنێوان عێراق و ئێران دا .

د-كێشەی كەمایەتیە نەتەوەییەكانی سەربەنەتەوەی دەسەڵاتدار،بوونی تورك لەئێران و عێراق،بوونی عەرەب لەئێران و توركیا .

ه- كێشەی مەزهەبی،وەك بوونی شیعە لەعێراق و توركیا،بوونی سوننە لەئێران دا .

و-كێشەی ئایدۆلۆژیای جیاواز لەنێوان ڕژێمەكانی دراوسێی هەرێم،وەك ئایدۆلۆژیای ئیسلامی لەئێران و ئایدۆلۆژیای عیلمانی لەتوركیا .

3-نزیكی هەرێمی كوردستان لە ووڵاتانی كەنداو دەوڵەمەند بەنەوت و نزیكی لەڕوسیا بەخاڵێكی سوودبەخش دادەنرێت 4–دراوسێتی هەرێمی كوردستان ڕاستەوخۆ لەگەڵ پارچەكانی تری كوردستان .

5-دراوسێیەكانی هەرێمی كوردستان بەدەست كۆمەڵە گیروگرفتێكی سەختەوە دەناڵێنن كەچاوەڕوانی چارەسەرێكی نزیكیان لێ ناكرێت .