ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شوێنی جوگرافی ئیسپانیا كاریگەری دەرەكی زۆری هەبوو لەو سەردەمەدا، پێش ئەوەی ئیسپانیا ببێتە دەوڵەت، ئیسپانیا لە سەدەی 15 وەكو دەوڵەتێكی یەكگرتوو دەركەوت، دوای یەكگرتنی مەملەكەتی كاسولیكەكانء كۆنتڕۆڵكردنی نیمچە دوورگەی ئیبیری لە ساڵی 1429.

ئیسپانیا دەوڵەتێكی دیموكراتییەء خاوەن حكومەتێكی پەرلەمانییە لە ژێر سایەی دەستووری خۆی، ئیسپانیا لە وڵاتە پێشكەوتووەكانەء ئابووری ئەم وڵاتە زۆر بەهێزە بەتایبەتی بەرهەمە نێوخۆییەكانی، ئاستی گوزەرانی خەڵك زۆر پێشكەوتووە، لە ریزبەندی جیهانیدا لە پلەی بیستەم دێت.

وڵاتی ئیسپانیا ئەندامە لە نەتەوە یەكگرتووەكانء یەكێتی ئەوروپاء حلفی ناتۆء رێكخراوی بوژاندنەوەی ئابووریء رێكخراوی بازرگانی جیهانی.

هەندێ زانیاری سەرەتایی

ناوی وڵات: ئیسپانیا

پایتەخت: مەدرید

رژێمی دەسەڵات: پاشایەتی دەستوورییە

زمانی فەرمی: ئیسپانی

پارە: یۆرۆ

 

ئیسپانیا بەچی دەناسرێ

هەردوو یانە گەورەكەی جیهان (ریال مەدریدء بەرشەلۆنە)

فیستیڤاڵی تەماتە

یاریكردن لەگەل (گا)

 

ئابووری ئیسپانیا:

ئیسپانیا وڵاتێكی كشتوكاڵییە لە ساڵی 1950 پێشكەوتنی كشتوكاڵی بەخۆوە بینیوەء هەروەها لە رووی پیشەسازییەوە، بەهۆی پلانەكانی بوژاندنەوەی ساڵی 1964 بووە هۆی پێشكەوتنی كەرتی ئابووری وڵات لە رووی پیشەســـــازی كانزاییەكانء دروستكردنی كــــەشتیء رستنء چنینء زۆر پێشكەوتنی بەخــۆوە بینیء وای لێكرد كە بەرزبوونەوەی نرخی نـــەوت كاریگەری لێ نەكرد، كەرتی پیشەســـــازی 67% ناوەخۆی سودی لێ وەردەگیراء رێژەی كرێكاری گەیشتە 65%.

بەرهەمەكانی ئیسپانیا:

كشتوكال، گەنم، ترێ، جۆ، مزرەمەنی، سەوزەوات، زەیتون، بەرهەمی ئاژەڵی.

پیشەســــــازی: ئۆتۆمبێل، ئاسن، نەوت، خواردەمەنی، جلء بەرگ، ئامێری كارەباییء ئەلیكترۆنی.