ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كوردستانی باشوور بەر لەدەست پێكردنی جەنگی جیهانی (1)م پێی دەگوترا ویلایەتی موسڵ،كە پێك دەهات لەناوچەكانی [ هەولێر و سلێمانی و دهۆك و كەركوك و دەوروبەری تا دەگاتە چیای حمرین ]،وە دەوڵەتی عێراقی ئەو كاتیش دابەش كرابوو بۆ سێ ویلایەت :

1- ویلایەتی مـوسـڵ لە باكوور . 2- ویلایەتی بەغـدا لە ناوەڕاست . 3 - ویلایەتی بەسـرا لە باشوور .

ویلایەتی موسڵ سەنتەرەكەی شاری موسڵ بووە،سوپاش زیاتر لە موسڵ كۆدەبوونەوە،لە ڕووی جوگرافیشەوە كوردستانی باشوور تەواوكەری كوردستانی باكوور بووە سنور نەبووە لەنێوانیان دا،هەروەها كوردستانی باكوور و باشوور و ڕۆژئاوا

بەشێك بوون لەسنوری دەوڵەتی عوسمانی،بەر لەدەست پێكردنی جەنگی جیهانی 1 هیچ سنورێكی سیاسی نەبووە لەنێوان كوردستانی باكوور و كوردستانی باشوور لەبەرئەوە ئەم ناوچانە بەشێك بووینە لە دەوڵەتی عوسمانی،بەڵام كوردستانی ڕۆژهەڵات جیابوو لەسێ پارچەكەی تری كوردستان چونكە سنوری سیاسی لەیەكتری جیاكردبوونەوە ئەو سنورەش خاكی كوردستان بوو لەنێوان ئیران و عوسمانی دا .

لازاریف دەلێ :(كاریگەری نەتەوایەتی لاوازتر بوو لە كوردستانی ئیران بە بەراورد لەگەڵ كوردستانی توركیا )

بەشێوەیەكی گشتی هەوڵەكان زیاتر لەكوردستانی توركیا بوون بۆ نموونە :

لەساڵی ( 1913 ) كۆمەڵەی كوردستان لەناو توركیا و دەرەوەی توركیا كاری سیاسی ئەنجام دەدا،دەستیان كرد بەدابەش كردن و پڕچەك كردنی خێلە كوردیەكان،هەروەها چەندین بڵاوكراوەیان بڵاوكردەوە كەواژۆی زۆربەی كوردەكانی لەسەر بوو بانگەشەی كوردەكانی تێدابوو بۆ خەبات و تێكۆشان لەپێناو سەربەستی و ئازادی،بەڵام خەباتی كوردەكان بەشێوەیەكی ڕادیكاڵی و هەڕەمەكی بوو هەتا گەیشتە ئەو سنورەی كەداوای دامەزراندنی میرنشینێكی كوردی سەربەخۆیان دەكرد .

لازاریـف دەلێ :[ هەروەك جاران لەنێو كوردەكان تەبایی و یەك ڕیزی نەتەوەیی بوونی نەبوو،كاریگەری زۆریان نەبوو لەسەر هەڵوێستی ڕاستەقینەیانلە كوردستان ] وەباس لەوەش دەكات دەلێت :[ هەندێك لەسەركردە و كۆمەڵگاكان كاریگەری دەرەكیان لەسەر بوو،ناكۆكی هەبوو لەنێوانیان دا،هەندێك لایەنگری ڕوسیا بوون هەندێكی تر لایەنگری بریتانیا و فەرەنسا بوون،بەڵام كوردەكان لەسەروبەندی دەست پێكردنی جەنگ خەریكی شۆڕش و جموجۆڵ كردن بوون ئەوەبوو لەناوچەی بەدڵیس ڕاپەڕینێك بەرپابوو بەڵام كوردەكان نەیانتووانی پارێزگاری لێبكەن و توركەكانیش بەزەبری هێز دایانمركاندنەوە ].

هەستی نەتەوایەتی لەلای كـوردەكانی ژێر فەرمانڕەوایی دەوڵەتی عوسـمانی زیاتر بووە لە كوردەكانی ڕۆژهەڵاتی ژێردەسەڵاتی سـەفـەوی ئەمەش بۆ كۆمەڵێك هۆكار دەگەڕێتەوە لەوانە:

1-نزیكی توركیا لە ئەوروپا .

2-ئەستەمبۆل مەڵبەندی ڕۆشنبیری و دەسەڵات و شارستانی و ئاوەدانی بوو .

3-دروست بوونی ئیتحاد و تەرەقی و بەشداری كوردەكان لەبزووتنەوەی كودەتا دژی دەوڵەت .

4-بوونی كوردەكان لەسوارەی حەمیدی .

5-فەراغێكی سیاسی بۆ كوردەكان دروست بوو لە دوای شۆڕشەكەی شێخ عبێدولای نەهری .

6-دەركەوتنی چینێكی ڕۆشنبیر و خوێندەوار .

7-بوونی كاریگەری ڕۆژنامە و گۆڤار و كۆمەڵە و یانەكان و بزووتنەوەی ڕۆشنبیری .

8-یارمەتی دانی كەمەنەتەوەكان لەلایەن زڵهێزەكان .

9-بێ هێز بوونی دەوڵەتی عوسمانی .

10-بێزاری خەلك لەفەرمانڕەوایی عوسمانی و سیاسەتەكانی .

11-كاریگەری قوتابخانە كوردیەكان لە ناوچەكە .

12-گەورەیی كوردستانی سنوری دەوڵەتی عوسمانی كۆنترۆل كردنی زەحمەت بوو .

13-زۆری ئەندامان و لایەنگرانی كۆمەڵە كوردیەكان .

14-كاریگەری شۆڕشی پیشەسازی و چاكسازی لە ئەوروپا .

 

دەوڵەتی عوسـمانی بۆ بەدیهێنانی چەند ئامانجێك بەشداری جەنگی كرد 

1-پیادەكردنی سیاسەتی بە تورك كردن لەسەرتاسەری دەوڵەتی عوسمانی بەتایبەتیش ئەو ناوچانەی كەوتبوونە ژێر كۆنترۆلی ئیمپریالیزمی بریتانی .

2-ڕزگاركردنی ناوچە تورك نشینەكان لە ڕوسیا وەكو ناوچەكانی قەفقاس و توركمنستان و یەكخستنیان .

3-گەڕاندنەوەی ئەو ویلایەتانەی كەلەژێر قەڵەمڕەوی دەسەڵاتی عوسمانی دا نەمابوون وەكو میسر و قوبرس و لیبیا و تونس و جزائیر .

4-گەڕاندنەوە و چەسپاندنی خەڵافەت بەسەر گشت جیهانی ئیسلامی دا .