ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دەوڵەتی عوسمانی كاتێك بەشداری جەنگی كرد لە ڕەوشێكی زۆر خراپی ئابووری و سەربازی دابوو،بۆیە لەسەرەتا بەشداری نەكرد تاكو لەگەڵ ئەلمانیا ڕێكەوتنی مۆركرد بە ناردنی یارمەتی سەربازی و دارایی،وە لەهەمان كاتدا دەوڵەتی عوسمانی بۆ پەیداكردنی سەرباز و پارە هەوڵی كۆكردنەوەی باج و سەرانە و سەربازی بەزۆرەملێی دا .

لەلایەكی تر لەڕێگەی بانگەشەی جیهادەوە هەوڵی دا سەرباز كۆبكاتەوە بۆ بەشداریكردن لەجەنگ دا كەلەلایەن سوڵتان مـحـمـدی( 5 )م،داوای لەموسلمانان كرد بەشداری بكەن بەناوی جەنگی پیرۆز.

لێرەدا ئەوەی زەرەرمەندی یەكەمە لە باج و سەرانە و سەربازپێدان بە دەوڵەتی عوسمانی گەلی كورد بوو لەچوارچێوەی دەوڵەتی عوسمانی، بۆیە زۆرێك لەمێژوونووسان باوەڕیان وایە ئەو زۆرلێكردن و زۆرەملێ یەی دەوڵەتی عوسمانی بۆ كوردەكان بووە هۆی ئەوەی كوردەكان بەدەنگ بانگەشەی كۆماری توركیاوە بچن كە لەلایەن مستەفا كمال ڕابەرایەتی دەكرا دژی خەڵافەتی عوسمانی،بۆیە دەوڵەتی عوسمانی لەپاڵ دەوڵەتانی بەرەی ناوەند لە مانگی تشرینی( 1 )م لەساڵی ( 1914 ) چووە جەنگەوە .