ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خاكی كوردان یەكێك بوو لەقوربانیانی ئەم جەنگە لە ساڵی ( 1914–1918 )، وە لەگەڵ ئەوەش دا كوردەكان زۆر بەدڵسۆزی بەشداری جەنگیان كرد و وڵاتەكەیان بووە گۆڕەپانی جەنگ و شوێنی پێك دادانی لایەنە بەشەڕ هاتووەكان بەتایبەتیش لەبەرەكانی ڕۆژهەڵات دا چونكە یەكەم تەقەی جەنگ كەكرا لە كوردستانی ڕۆژهەڵات بوو .چونكەكوردەكان شەڕیان بۆ دەوڵەتی عوسمانی دەكرد لەبەرەكانی جەنگ بەتایبەتیش لەبەرەی ڕۆژهەڵات دژی سوپای ڕوسیا كەدەیویست لەسنورەكانی وان و ئەرزەڕۆم و سیواس بێتە ناو خاكی توركیا بۆ ئەو مەبەستەش دەوڵەتی عوسمانی هێزێكی زۆری كۆكردەوە لەكوردستان بەتایبەتیش سوپای ( 9 و 10 ) لەئەرزەڕۆم و سیواس لەكوردەكان پێك دەهات،دوای كۆتایی هاتنی جەنگ كورد نەبووە خاوەنی مولك و خاكی خۆی،چونكە كوردەكان لەپاڵ دەوڵەتی عوسمانی بەشداری جەنگیان كرد،دەوڵەتی عوسمانیش دۆڕاوی جەنگ بوو، لێرەدا كۆلۆنیالزمەكان بەگوێرەی بەرژەوەندی خۆیان دەوڵەتی عوسمانیان دابەش كرد لەوانەش كوردستان كەپارچە پارچە و دابەش كرا .

لازاریـفدەلێ :( ئارشاك سافراستیان چاوپێكەوتنی كردووە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا كەگوایە لەساڵانی ( 1911 تا 1923 ) تایبەت بەكاریگەریەكانی جەنگ لەسەر ژمارەی دانیشتووان سەبارەت بەكەمەنەتەوەكان لە 25% كەمی كردووە، وە توركیش لە 25% زیادی كردووە،بێگومان كوردیش یەكێك بووە لەو نەتەوانەی كەپشكی شێری بەركەوتووە سەبارەت بە لەدەست دانی دانیشتوان و قوربانیانی جەنگ ) .

وەلەهەمان كات دا ڤاسـیل نیكتین دەلێ : (زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی كورد بەشێوەیەكی سروشتی ئەو زەرەرە پڕناكاتەوە كە كوردەكان لەدەستیان داوە لەساڵانی جەنگ ) .

لازاریـف دەلێ : (یەكەم تۆپ كە تەقێندراوە لە ڕۆژهەڵات بەر كورد كەوتووە ) .

واتا ناوچەكوردیەكان بوونەتە گۆڕەپانی شەڕ و چەندین گوند و دێهات وێران كراون، وێڕای بوونی بارودۆخی خراپی ئابووری و سیاسی و سەپاندنی باج و سەرانەی بەزۆرەمڵێ، لەهەمان كاتیشدا هەرچی ناوچەی كشتوكاڵی و دانەوێڵە هەبوو هەمووی سوتێنرا .

جگە لەوەش ڕوسەكان بە یارمەتی ئەرمەنەكان تووانیان لەناوچەكانی ڕۆژهەڵاتەوە پێشڕەوی بكەن و كوشتارێكی زۆریان لەكوردەكان كرد و تاڵانی ناوچە كوردیەكانیان كرد بەتایبەتی لەساڵانی جەنگ لەساڵی ( 1915 ) كاتێك سوپای ڕوس سەركەوتنی بەدەست هێنا بەسەر سوپای عوسمانی،هاتە ناوچەی خوێ و لەوێشەوە بەرەو ناوچەكانی تەبرێز و ئازەربایجان هەتا گەیشتە ناوچەكانی ڕواندوز .

لێرەدا مێژوونووسان ئاماژە بەوە دەكەن كە زۆربەی سوپای ڕوسەكان لە ئەرمەنەكان پێك هاتبوون كەهاتوونەتە كوردستان چەندین كاری تێك دەرانەو وێرانكاری و كوشتنیان ئەنجام داوە،هەتا باس لەوەدەكرێت كاری بەد ڕەوشتی و خراپەیان بەرامبەر بەئافرەتانی كورد كردووە،وەباس لەوەش دەكرێت كەچەندین كەسیان لە خەرەندی ڕواندوز فڕێ داوەتە خوارەوە ..........بۆیە لەناوچەكانی تری كوردستان فەتوا دراوە بۆئەوەی شەڕبكەن دژی ڕوس بەتایبەتیش لەشاری هەولێر دوو فەتوا دراوە بۆ شەڕكردن دژی ڕوس و ئەرمەن لەئەنجامی ئەو خراپەكاریانەی كە لە ڕواندوز كردوویانە .