ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دانیشتووانی دەوڵەتی عوسمانی لەگەڵ ئەو هەموو نەخۆشیانەی هاتە ڕێگایان دەستەوەستان نەوەستان بەپێچەوانەوە دژی داگیركاری هاوپەیمانان وەستان،سەرەتا ئەم دژایەتی كردنە بەشێوازێكی بێ بەرنامەو ناڕێك بوو گروپەچەكدارەكان هەڵیان دەكوتایە سەربنكەو بارەگاكانی هێزی هاوپەیمانان وە تێكیان دەدان، ڕێژەی هەرەزۆری ئەم گروپانە جووتیارەكان بوون (چونكە ئەوكات زۆرینەی دانیشتووانی خاكی دەوڵەتی عوسمانی بەكشتوكاڵەوە خەریك بوون )، ئەمانە لەگەڵ ئەوەی ڕووبەڕووی مەترسی زۆر دەبوون كەچی ئامادەبوون قورسایی بزووتنەوەی ڕزگاری بخەن سەرشانی خۆیان، بەڵام سەركردایەتی ئەم بزووتنەوەیە لە دەست چینی ڕۆشنبیر و بورجوازیەنیشتمان پەروەرەكان دا بوو.

بەگەیشتنی (مستەفا كەمال پاشا) ئەتاتۆرك بزووتنەوەی نیشتمانی لەتوركیا شێوازێكی تری وەرگرت، دواتریش بەبزووتنەوەی كەمالی ناسرا .

[مستەفا كەمال لەساڵی(1880) لەشاری سالۆنیك لەدایك بووە،باوكی ناوی علی ڕەزایە فەرمانبەری گومرگ بووە،هەندێك كاتیش بازرگانی كردووە، دایكی ناوی زوبەیدەیە لەخێزانێكی لادێی بووە، مستەفا كمال قوتابخانەی سەربازی تەواوكردووە چەندان پڵەی سەربازی بڕیوە،لەشەڕی بەڵقان و جەنگی جیهانی یەكەم بەشداری كردووە، لەشەڕی دەردەنیڵ بەشداری كردووە ].

كاتێك خۆپیشاندان و ناڕەزایی میللەت پەرەی سەند بەفەرمانی (سوڵتان محمدی 6 ) مستەفا كمال وەك پشكێنەری لەشكری 3 ێی عوسمانی بەگشت دەسەڵاتەكانیەوە ناردرایە ئەنادۆڵ بۆسەركووت كردنەوەی بزووتنەوەی نیشتمانی،لە(19/نیسانی/1919) ئەم لەشكرە لەئەرزەڕۆم و سیواس جێگیركرا، كاتێك مستەفا كمال گەیشتە ئەم ناوچەیە بەپێچەوانەی فەرمانی سوڵتان خەلكی لەدەوری خۆی كۆكردەوە و دەستی كرد بەكاری نهێنی،لەهەمان كاتیشدا ڕاپۆرتی بۆسوڵتان نارد پێی ڕاگەیاند خەلكی ناوچەكە ئەوەندە بەتوانان دەكرێت دژایەتی هاوپەیمانانیان پێ بكرێت،بەڵام سوڵتان ئەمەی پشت گوێ خست وەداوای لێكرد بەزووترین كات بگەڕێتەوە چونكە هاوپەیمانان بەوەیان زانیبوو كەكاری نهێنی ئەنجام دەدات .

بەڵام لەم كاتەدا مستەفا كمال ڕەتی كردەوە بگەڕێتەوە و دەست لەكاركێشانەوەی خۆی بۆ سوڵتان ڕەوانەكرد، بڕیاری دا دەنگەناڕازیەكان یەك بخات بۆئەم مەبەستەش ڕاوێژی لەگەڵ ژمارەیەك ئەفسەر و سەربازكرد.

گەیشتنی مستەفا كمال بۆ ئەنادۆڵ هاوكات بوو لەگەڵ خۆپیشاندانی مامۆستاو قوتابیان لە ئەستەمبۆل دژی داگیركردنی ئەزمیر لەلایەن یۆنانیەكانەوە .

لەپێناو یەكخستنی شێوازی بەرگریكردن و دژایەتی هێزەكانی بێگانە چەندان گۆنگرە لەنێوان گشت چین و توێژەكانی ئۆپۆسیزیۆن لەتوركیا ئەنجام درا ئامانجی یەكەمی ئەم كۆنگرانە بەرەنگاربوونەوی داگیركەرو دامەزراندنی حكومەتێكی نوێ بوو .

لەدیارترین ئەم كۆنگرانە[كۆنگرەی ئەرزەرَم و كۆنگرەی سیواس ]بوون :

یەكەم /كۆنگرەی ئەرزەرَم : ئەم كۆنگرەیە لە(23/تەمموز – تا 5/ئابی/1919 )بەسترا، (54)نوێنەر لەگشت چین و توێژەكان بەشداربوون،مستەفا كمال كەپێشتر پڵەی سەربازی لەسوپا هەبوو وەكو كەسێكی سڤیڵ لەم كۆنگرەیەدا بەشدار بوو .