ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

1-پاراستنی یەكێتی خاكی توركیا .

2-ئەو ناوچانەی دوای ئاگربەست داگیر كرابوون بگەڕێندرێنەوە .

3-ناوچە عەرەبیەكان لەڕێگەی ڕاپرسی یەوە چارەنووسیان یەكلایی بكرێتەوە .

هاوپەیمانان چاوەڕێی ئەوەیان دەكرد سوڵتان بزووتنەوەی نیشتمانی لەناوبەرێت بەڵام كەبینیان بەڵێن نامەی نیشتمانی لەلایەن ئەنجومەن دانی پێ دانرا بڕیاریان دا خۆیان لەناوی بەرن :

بۆئەم مەبەستەش هانی یۆنانیەكانیان دا بێنە توركیا و هێزێكی زۆری هاوپەیمانان هاتە ئەستەمبۆل دەستیان بەسەر گشت دام و دەزگاكانی وڵات داگرت و ئەندامانی ئەنجومەن دەست گیر كران و دوور خرانەوە بۆ دوورگەی ماڵتا،هەندێكیشیان ڕایان كرد بۆ ئەنقەرە چەنكە مستەفا كمال لە(27/ك 2 /1919) بارەگای لەسیواس گواستبوەوە بۆ ئەنقەرە .

لەئەستەمبۆل جارێكی تر دامات فریدپاشا حكومەتی پێك هێناو سیاسەتی داپڵۆسینی بەرامبەر بزووتنەوەی نیشتمانی پەیڕەو كرد، لەگەڵ داگیركردنی ئەستەمبۆل ناڕەزایی و خۆپیشاندانەكان زیاتر بوون،لەم كاتەدا لایەنگرانی بزووتنەوەی كمالی ژمارەیان زیادی كردو لیژنەی بەرگری دامەزرا،ئەم لیژنەیە هەستا بەكۆكردنەوەی پارە و چەك بۆ بزووتنەوەی نیشتمانی وە داوای دەركردنی بێگانەوە دەست لەكاركێشانەوەی حكومەتیان دەكرد، لەم كاتەدا لیژنەی نوێنەران بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا داوای لەدانیشتووانی توركیا و موسلمانانی جیهان دەكرد یارمەتی دەرو هاوكاری بزووتنەوەی نیشتمانی بن .......

هەرلەم بەیاننامەیەدا داوایان كرد ئەنجومەن بگوازرێتەوە ئەنقەرە چونكە ئەنجومەنی نوێنەران لەئەستەمبۆل بەزەبری هێز هەڵوەشاوەتەوە،دەسەڵاتی تەشریعی لە وڵات نەماوە،دەسەڵاتی تەنفیزیش لە دیلایەتی سیاسی دایە،چونكە هەموو شتێك لە دەست هاوپەیمانان دایە ..............