ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

حكومەتی ئەنقەرە لەچوارچێوەی بەهێزكردن و یەكخستنی بەرەی دژایەتی داگیركەر هەوڵی دا لەسەرئاستی دەرەوە پشتگیری نێودەوڵەتی بەدەست بهێنێت .

لەیەكەم هەنگاودا نزیك بوونەوە لە نێوان (حكومەتی ئەنقەرەو یەكێتی سۆڤیەت) هاتەئاراوە .(3)ڕۆژدوای كردنەوەی ئەنجومەنی نیشتمانی گەورە مستەفا كمال نامەیەكی بۆ لینیین نارد داوای لێكرد پەیوەندی دۆستانەیان لەسەر ئاستی سیاسی و سەربازی هەبێت، وەزارەتی دەرەوەی یەكێتی سۆڤیەت لە(3/حوزەیرانی/1920) وەڵامی نامەكەی مستەفا كمالی دایەوە بەفەرمی دانی نا بەحكومەتی ئەنقەرە،لە مایسی/1920 پەیماننامەی(ئەلكسەندەر بۆڵ) لەگەڵ سۆڤیەت مۆركرا .

ڕێكەوتنامەی دووەم لە (16/ئازاری/1921)مۆركرا بەگوێرەی ئەم ڕێكەوتنە یەكێتی سۆڤیەت بەڵێنی دا ئیعتراف ناكات بەهیچ ڕێكەوتنێكی نێودەوڵەتی كە پەیوەنداربێت بەپاشەڕۆژی توركیا و سنورەكەی تەنها ئەگەر توركیا خۆی ڕازی بو .

بەگوێرەی ئەم دوو ڕێكەوتنە حكومەتی ئەنقەرە لەڕووی چەك و ئازووقەوە هاوكاری زۆری بەدەست گەیشت، وەهەروەها یەكێتی سۆڤیەت ڕێگەی بەئەنقەرە دا هێزەكانی بۆبەرەی ڕۆژئاوا بگوازێتەوە .

لەهەمان كات دا حكومەتی ئەنقەرە لەگەڵ ئەمریكیەكان نزیك بوەوە بەڵام هیچ ڕێكەوتنێك مۆرنەكرا .

هەروەها پەیوەندی دروست بوو لەگەڵ گورج و ئەفغانەكان، وەڕێكەوتن لەنێوانیان دا مۆركرا .

لەوكاتەی بزووتنەوی نیشتمانی توركی خەریكی شەڕی ڕزگاری بو هێزەكانی هاوپەیمانان لاوازی حكومەتی 

ئەستەمبۆلیان بەهەڵ زانی .