ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی هەشتی ئابی ساڵی هەزارو نۆسەدو هەشتاو هەشت پاش شەڕی هەشت ساڵەی نێوانیان، هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران رازیبوون بە بڕیاری پێنجسەدو هەشتاو نۆی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و شەڕی نێوانیان راگرت.

لەو شەڕە كاولكارییەدا یەك ملیۆن سەرباز و مەدەنی هەردوو وڵات كوژران و بەسەدان هەزاری دیكەیش بریندارو كەمئەندام بوون و بەدیلگیران، ئەمە جگە لەوەی ئابووری هەردوو وڵات بەتەواوی داڕوخان و عێراق كەوتنە ژێر قەرزێكی زۆر.

#راپۆرت: عیماد محەمەد⇒