ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

1-ڕۆلی كەسایەتی مستەفا كمال پاشا لە سەركردایەتی كردنی بزووتنەوەكە .

2-خاڵەلاوازەكانی سوڵتان كەخۆی بەخەلیفەی موسلمانان دادەنا كەچی هاوكاری ووڵاتانی هاوپەیمانی دەكرد .

3-فەرەنسیەكان و بریتانیەكان لەعێراق و سوریا و میسر ڕووبەڕووی شۆڕش و ڕاپەڕین بوونەوە .

4-ڕێكەوتنەدەرەكیەكانی حكومەتی ئەنقەرە لەگەڵ ووڵاتانی هاوپەیمانان جگە لەبریتانیا نەبێت .

5-توركەكان باوەڕی تەواویان بەشەڕەكە هەبوو،بەڵام یۆنانیەكان باوەڕیان بەشەڕەكە نەبوو .

دەرئەنجامی دوای سەركەوتنی شەڕی ڕزگاری توركی :

بریتانیا بۆ ڕاكێشانی بزووتنەوەی نیشتمانی هانای بۆ ڕێگاچارەی ئاشتی برد، لەبەرچی ؟

وەڵام / چونكە هاوپەیمانان ئاگاداری ئەوەبوون كەسۆڤیەت یارمەتیان دەدات لەدژی بەرەی ڕۆژئاوا ئەگەر بەردەوام بن لەدژایەتی كردنیان بەیەكجاری دەچێتەپاڵ سۆڤیەت و دەبێتەحكومەتێكی سۆشیالیست،وەهەروەها بریتانیا نەیدەتووانی چیتر پشت بەیۆنانیەكان ببەستێت.