ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كۆنگرەی لۆزان بەدوو قۆناغ كاری بۆ كرا :

1-لە ( 21/تشرینی 2 /1922 ) دەستی پێكرد، لە ( 4/شوباتی/1923 ) پچڕا .

2-لە ( 23/نیسانی / 1923 ) دەستی پێكرد بەهۆی نەرمی نواندن لەهەردوولا لە ( 24/تەمووزی/1923 ) بەمۆركردنی ڕێكەوتنامەی لۆزان بەكۆتاهات،لەم كۆنگرەیە ئەمریكا و هۆلەندا و بەلجیكا چاودێربوون .

گرنگترین گیروگرفتەكان :

[ تەنگەبەرەكان – كێشەی موسڵ – قەرزەكان – چاودێری بێگانە ]،بەڵام لەكۆتایی دا زۆربەی كێشەكان چارەسەربوون تەنها كێشەی قەرزەكان و كێشەی موسڵ نەبێت .

كێشەی كورد لە كۆنگرەی لۆزان :

1-نوێنەری كورد لەگەڵ عیسمەت پاشا بەشداربوون .

2-خاڵی( 38 – 39 ) زامنی مافی كەمەنەتەوەكانی دەكرد لەڕووی ئاینی و ڕۆشنبیری،خاڵی( 38 ) حكومەتی توركی بەڵێن بدات كەپارێزگاری تەواو بۆ هەموو دانیشتووان زامن بكات لەگەڵ جێ بەجێ كردنی پێویستیەكانیان بەبێ گوێ دانە زمان و ئاین و نەتەوە .

خاڵی ( 39 ) حكومەتی توركی بەڵێن دەدات كەهیچ یاساوبڕیارێك دەرنەكات ببێتەتەنگ هەڵچنین بەئازادی هاونیشتمانی توركی لەبەكارهێنانی هەر زمانێك لەبواری چاپەمەنی ئاین و كۆبوونەوەگشتیەكان .

ئایا سەركەوتنی توركیا لەم ڕێكەوتنە چی بوو ؟

توركیا بەشێوەیەكی ڕسمی بوو بەدەوڵەتێكی سەربەخۆ،وەهەروەها دەوڵەتی نوێی توركیا بەڕسمی ناسرا و چووە ناو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی .