ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هێڤا هێرش

تیۆری هــاوز هۆڤـەر (1869- 1946)

هاوز هۆڤەر جوگرافی ناسێكی ئەلمانی بوو لەسالێ ( 1869 ) لە شاری میونخ لەدایك بووە لەتەمەنی لاوێتی دا سەربازی كردووە لەسوپای باڤارییا دوای ئەوە ئەكادیمیایی جەنگی تەواو كردووە و پلەی جەنەڕالی وەرگرتووە لەهەمان سوپا وە بەشداری جەنگی یەكەمی جیهانی كردووە دواتر لەبواری ئەكادیمایی لەسەرجوگرافیای یابان دكتۆرای وەرگرتووە لەساڵی(1890) بوو بەمامۆستای زانكۆی میونخ بابەتی جوگرافیاومێژوو جەنگی گوتووتەوە دامەزرێنەری زانكۆی جیۆپۆلۆتیك بوو بەڵگەكان ئاماژە بەوەدەكەن كەهیتلەر بەشێوەیەكی زۆر كەوتبووە ژێركاریگەری بۆچوونەكانی هاوزهۆڤەر هەر لەبەرئەمەش بوو هاوزهۆڤەری كردبووە لێپرسراوی ئەكادیمیای ئەلمانیا .

هاوزهۆڤەر خاوەنی چەندین كتێب ولێكۆلینەوەی جیۆپۆلۆتێكی بوە كەبەشێكی زۆری لەووتارە سیاسی و جیۆپۆلۆتیكەكانی لەگۆڤاری جیۆپۆلۆتیكی كەخۆی سەرنووسەری بوو بڵاوی كردۆتەوە .

دید و بۆچوونەكانی هاوزهۆڤەر دابەش دەكرێن بۆسێ بەشی سەرەكی كەئەوانیش ئەمانەن :

❶ بیروبۆچوونە جیۆپۆلۆتكیە گشتیەكان .

❷ لایەنە سەربازیەكانی جیۆپۆلۆتیك .

❸ بۆچوون و پێشبینیەكانی سەبارەت بە دەوڵەتی گەورە .

❶ بیروبۆچوونە جیۆپۆلۆتیكیە گشتی یەكان 

1-هاوزهۆڤەر پێ ی وایە ژیان و مانەوە تەنها بۆ دەوڵەتە گەورەكانە و دەوڵەتە بچووكەكان جگە لەنەمان ولەناوچوون هیچ ڕێگایەكی تریان لەبەردەم دا نیە بۆیەدەلێن گەشەكردنی دەوڵەت پێویستە چونكە بێ گەشەكردن دەوڵەت لەناودەچێت .

2-هاوزهۆڤەر بڕوای بەهەرێم گەری هەبوو لەم ڕوانگەیەوە جیهان دابەش دەكات بۆسەر ( 4 ) هەرێم كەدەسەڵاتی بەرێوەبردنی هەریەك لەوهەرێمانە بەزلهێزێك دەسپێرێت :

هەرێمی یەكەم: نیوزلندا و باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیا دەگرێتەوە، دەسەڵاتی بەرێوەبردنی ئەم هەرێمە دەدات بەیابان . 

هەرێمی دووەم : كیشوەری ئاسیا دەگرێتەوە جگە لەوناوچانەی كە لەهەرێمی یەكەم دانرابوون بۆ یابان دەسەڵاتی بەرێوەبردنی دەدات بەڕوسیا . 

هەرێمی سێ یەم: ئەوروپا وئەفریقیا دەگرێتەوە وە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی دەدات بە ئەلمانیا . 

هەرێمی چوارەم : هەردوو كیشوەری ئەمریكای باكوور و باشوور دەگرێتەوە كە بەگەورەترین هەرێم دادەنرێت لەنێو ئەو چوار هەرێمە وە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی دەدات بە وولاتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا . 

3-هاوزهۆڤەر لەژێركاریگەری بۆچوونەكانی ڕاتزل بوو،ئەویش باوەڕی بەناوچەی ژیان هەبووە و دەوڵەتیشی بە ژیندارێك داناوە و گەشەكردنیشی پێویستە .

4-هاوزهۆڤەر باوەڕی بەبۆچوونی بژێوی هەبوو، بۆیە لەسەر دەوڵەت پێویستە پشت بەخۆی ببەستێ .

5-بەڕایی هاوزهۆڤەر سنووری نێودەوڵەتی هیچ بەهاوپیرۆزیەكی نیە وەك پێستی ژیندارێك وایە كەدەكرێت لە هەركاتێ بیەوێ دایمالێ لەلەشی ژیندارەكە، سنووری نێودەوڵەتی لای هاوزهۆڤەر لەهێلی ئاگر بڕی كاتی بەولاوە شتێك نیە .

6-هاوزهۆڤەر فراوان خوازی بەستۆتەوە بە زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان، هەربۆیە دەلێت كاتێ دەوڵەتێكی وەك ئەلمانیا ژمارەی دانیشتوانی زۆر دەبێت پێویستە بیرلە فراوان خوازی بكاتەوە.

هاوزهۆڤەر چوار بنەمای داناوە بۆ ئەوەی دەوڵەتێك ببێتەزلهێز

1-بوونی ژمارەیەكی زۆری دانیشتوان.

2-بەرزی رێژەی لە دایك بوون .

3-هاوسەنگی نێوان خاك و دانیشتوان.

4-هاوسەنگی نێوان دابەش بوونی ژینگەیی.