ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هێڤا هێرش

بەو پێ یەی هاوزهۆڤەر كەسێكی سەربازی بووە شارەزایی زۆری هەبووە لەبواری سەربازی هەربۆیە لەم لایەنە لە نوسینەكانیدا بەشێوەیەكی زەق ڕەنگ دانەوەی هەبووە لێرەدا دەكرێت بیروراجیۆپۆلۆتیكەكانی لە لایەنی سەربازی بەم شێوەیە دابەش بكەین :

1-هەموو سوپایەك پشت دەبەستێت بەسێ كۆڵەگەی سەرەكی كەئەوانیش بریتین لەهێزی دەریایی وئاسمانی وزەمینی،هێزی زەمینی پێ لەهەموویان گرنگتربووە چونكە لەڕێگەی ئەو هێزەوە دەكرێت كۆنترۆلی زەمین بكرێت.

2-سەبارەت بە ڕووبەر دەلێت خاوەنی ڕووبەری بچوك دەبێت هەردەم لە كاتی شەڕدا بیرلەهێرش كردن بكەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن لەم رێگەیەوە گۆڕەپانی شەڕ لەسنوری ووڵاتەكەیان دووربخەنەوە. 

3-لەبەرئەوەی پایتەختی وڵات بایەخ وپیرۆزیەكی زۆری هەیە لەلایەن خەلكەوە پێویستە پایتەخت شوێنێكی ناوەڕاستی هەبێت بتوانرێت لەكاتی شەڕدا بەرگری لێ بكرێت .

4-هاوزهۆڤەر دوو جۆرە سنوری دەست نیشان كردووە سنوری كیشوەری سنوری دەریایی وە پیی وایە كە سنوری كیشوەری ڕێگرەرە لەبەردەم فراوان خوازی بەپێچەوانەی سنووری دەریایی .

5-هاوزهۆڤەر پێی وایە كە داگیركردنی ناوچەكان زۆر گرنگترە لەداگیركردنی بنكەكان بەجۆرێك داگیركردنی ئیسپانیای پێ گرنگتر بوو لەداگیركردنی بنكەی جبل تاریق وەك چۆن داگیردنی میسری پێ گرنگترە لەداگیركردنی نۆكەندی سوێس .

6- هاوزهۆڤەر پێی وایە پێویستە مەشق ڕاهێنان بەجەنگاوەراكان بكرێت بە پێی ئەو ژینگەیەی كە شەڕی تێدا دەكەن، جگە لەوە هۆشداری دەدات كە شارەكان راستەوخۆ داگیر نەكرێت بەلكو سەرەتا گەمارۆ بدرێت، هەروەها دەڵێت پێوستە داگیركردنی خاكی دوژمن سەرتاسەری بێت واتە هیچ بەشێك بەجێ نەهێلیت چونكە جێهێشتنی هەربەشێك ڕێگا خۆش دەكات بۆ خۆسازدانەوە بۆ شەڕی پارتی زانی .