ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕۆڵـی نـەوت لەسـەر باری كۆمەڵایەتـی هـەرێم، هەرێمی كوردستان هەر لەدێر زمانەوە دابەش بوونی دانیشتوان وپێكهاتەی كۆمەڵایەتی َلەسەر بنەمای كۆبونەوەی ئەندامانی خێزان یان خزم وكەسەكانی لەنزیك یەكتردا بوون وكۆبوونەتەوە. بەڵام بە هۆی ئەو گۆرانكاریانەی كەوا لە جیهان رووی داوە پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا كۆمەڵگای جیهانی تووشی چەندین گۆرانی بەرچاو كردووە بەڵام دیاری كردنی هۆكارەكان وپلەی كاریگەریەتی بە جیاواز سەیر دەكرێت .

كاریگەریەكانی نەوت لەسەر گۆڕانكاریە كۆمەڵایەتیەكان لەجیهان دا

1- گۆڕانكاری دروست دەبێت لە ژیانی شارستانی بەشێوەیەكی گشتی لە ژیانی كشتكارییەوە دەگوازرێنەوە بۆ ژیان و پیشەیەكی.

2- هەوڵدانی تاكەكان بۆبەدەستهێنانی شارەزایی وپسپۆڕی لەبوارەكانی نەوت بۆجێكردنەوەو دەرفەتی زیاتری كاركردن لە كۆمپانیاو پیشەسازییەكانی بواری نەوت، لەوانە كردنەوەی بەشی ئەندازیاری نەوت لە زانكۆ و پەیمانگاكان.

3- لە رووی پیشیەوە هەر لە لەگەڵ دۆزینەوی نەوت گۆرانكاری پیشەیی بەرچاو روویداوە لەو ناوچانەی نەوتی لێ دۆزراوەتەوە بۆنموونە وڵاتانی كەنداوی عەرەبی لە پیشەی شوانكاریی گۆرا بۆ بازرگانی كردنی جیهانی.

4- ناوچەكانی دۆزینەوەو دەرهێنانی نەوت كە بەردەوام پڕۆسەی دەرهێنان و ناردنی نەوتی تێدا ئەنجام دەدرێت بەشێوەیەكی دینامیكی دەبنە ناوچەی ئاوەدانی و بەرەو پێشەوە دەچێت، لەوانە دابینكردنی هۆیەكانی ژیان و بژێوی لە ڕاكێشانی ڕێگاكانی گواستنەوەو ڕەخساندنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ ناوچەكە.