ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نەوت دادەنرێت بەیەكێك لەكانزا ستراتیژیە گرنگەكان لەئابووری جیهان .ئەویش لەئەنجامی زیاد بوونی بەكارهێنان و زیادبوونی گرنگی رۆژبەدوای رۆژ، دەركەوتنی نەوت وەكو لایەنێكی ململانێ ئابووری وسیاسی ئەویش بەهۆی تایبەتمەندیەكانی، وە نەوت دادەنرێت بە دەستەڵاتێكی ستراتیژی بەهێز لەكاتی جەنگ و ئاشتی وە یەكێكە لەبنەماكانی دیاریكردنی هێز، بۆنمونە سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا (كلیمانسۆ1841 - 1929) لەسالێ 1917 دا وتی (ئەگەر هاوپەیمانەكان دەیانەوێ فەرەنسا خۆی لەبەردەم هێرشەكانی ئەڵمانیادا راگرێ، دەبێ (پێش هەموو شتك ) نەوت دابین بكرێ چونكە یەك دلۆپەی نەوت بەقەدە دلۆپەیەك خوێنە لەكاتی جەنگدا). 

لەم وتەی (كلیمانسۆ) بۆمان دەردەكەوێت كەوا گرینگی نەوت ستراتیجی لەكاتی جەنگدا وەك هۆكارێكی گرینگی سەركەوتنی داگیركردنی یاخود رزگاركردنی ناوچەكانی ئەوكاتەی فەرەنسا بوە لەدژی ئەلمانیادا، چونكە نەوت بەكاردێت بۆ گواستنەوەی كەلوپەلەكان و چەك وپێویستیەكانی جەنگ . نەوت وەكو مادەیەكی كاریگەر كار دەكاتە گۆرانكاریە سیاسیەكان نێودەولەتیەكان وە بەكاردەهێنرێت وەكو چەكێك بۆ بە دەستهێنانی ئامانجی گەلان .

ئەوەی تایبەت بێت بەهەرێمی كوردستان و گەلی كورد دەبینین نەوت كە رۆڵی نێگەتیڤیانەی گێراوە . گەلی كورد لەهەرێمی كوردستان توشی چەندین نەهامەت و كارەساتی كۆمەلكوژی و راگواستن و چەندین دیارەی دیاردەی كۆمەڵایەتی كردووە چارەسەركردنیان لە ئێستادا بە ئەستەم دادەنرێت لەگەڵ ئەمەشدا دروست بوونی ئەم كێشانە بەرلە جەنگی جیهانی یەكەم هەر لەگەڵ بوونی ستراتیژیەتی سامانێكی گەورەی وەكو نەوت كە ئەوكات كوردستان لەژێر دەسەڵاتی عوسمانیەكان بوو بە دەركەوت، ململانێ وڵاتانی داگیركەر دەست پێ دەكات لەسەر نەوتی كوردستان .لەكاتێكدا ململانێ بەریتانیا لەپێناو بەدەستهێنانی بەرژەوەندی نەوت یەكێك بوو لەهۆكارەكانی جەنگی جیهانی یەكەم وەپاڵنەرێكیش بووە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق و خستنە پاڵی هەرێمی كوردستان بۆ سەر ئەم دەوڵەتە. 

كەواتە لەڕووی سیاسیەوە هەرێمی كوردستان سوودێكی ئەوتۆی نەبینیووە لە سامانەكەی كە نەوتە.