ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

1-لەبنەمادا بریتانیا مەبەستی مافی كوردەكان نەبوو،بەڵكو بۆئەوە هانی كوردەكانی دەدا تاوەكو بەربەست لەبەردەم بزووتنەوەی نیشتمانی توركی دروست بكات،لەهەمان كاتیشدا كوردەكان بكات بەخاڵی لەیەكترترازانی نێوان حكومەتی ئەنقەرە و سۆڤیەت .

2-بریتانیا ترسی ئەوەی هەبوو بیرە نەوتەكانی ویلایەتی موسڵ لەدەست بدات .

3-دوای دامەزراندنی دەوڵەتی عیراق لەساڵی1921 بریتانیا بەتەواوەتی پشتی لە بزووتنەوەی كوردی كرد،چونكە بەدانانی ملك فەیسەڵی یەكەم بەپاشای عیراق بەرژەوەندیەكانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پارێزراو بوو .

4-بەهۆی ئنتدابی بریتانیا لەسەر عیراق بەمافی خۆی دەزانی ئاسایش و ئەمنیەت بۆ مەلیك فەیسەڵ مسۆگەربكات تاوەكو بناغەی حوكمڕانی پتەوبێت .

پێداگری كەمالیەكان لەسەر ڕەتكردنەوی پەیماننامەی سیڤەر هاوپەیمانان ناچاربوون پێداچوونەوە لەپەیماننامەكە بكەن،بۆیە لەناوەڕاستی شوبات تا 14 /ئازاری /1921 لەنێوان حكومەتی ئەنقەرە و هاوپەیمانان [كۆنگرەی لەندەن]بەسترا دوای گفتوگۆیەكی زۆر نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێك،چونكە هاوپەیمانان سووربوون لەسەر پەیڕەوكردنی سیاسەتی داگیركاری خۆیان،بەتایبەتی بریتانیا هەڵوێستی زۆر توندی هەبوو،بەڵام وولاتانی تری هاوپەیمانان تا ڕادەیەك لەبۆچوونەكانیان نەرمتر بوون .

هەرچەندە كۆنگرەی لەندەن ئەنجامی نەبوو بەڵام سەركەوتنێكی دیبلۆماسی بوو بۆ حكومەتی ئەنقەرە لەبەر ئەوەی دانیشتن لەگەڵیان بەمانی دان پێدانانی هاوپەیمانان دەهات بە حكومەتی نوێی ئەنقەرە .