ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای ئەوەی دەوڵەتەهاوپەیمانەكان كەبراوەی جەنگ بوون بڕیاریان دا كۆنگرەیەك ببەستن لە ڤێرسای لە فەرەنسا،كۆنگرەیەكیان بەست لە ( كانوونی2 / 1919 )، سەرۆكی كۆنگرەكەش ناوی جۆرج كلیمانسۆ بوو كەسەرۆك وەزیرانی فەرەنساش بوو ئەوكات .

بڕیارەكانی كۆنگرەی ئاشتـی پـاریس لەساڵی ( 1919 ) :

1-بۆ دیاریكردنی سنوری ئەو دەوڵەتانە بوو كەوا داگیریان كردبوو .

2-بۆ دابەشكردنی دەوڵەتی عوسمانی بوو .

3-بۆ پێدانی مافی كەمە نەتەوەكان .

كوردەكان بەشداریان كرد لە كۆنگرەی ئاشتی لەپاریس بە نوێنەرایەتی ( شریف پاشا ) كەپەیوەندیەكی پتەوی هەبوو لەگەڵ بریتانیەكان،ڕێكەوتنێكی كرد ئەگەر مافی كوردەكان بپارێزن ئەوا لەگەڵ بریتانیەكان ڕێك دەكەون،شریف پاشا دوویاداشتی پێشكەش بەكۆنگرەی ئاشتی كرد لەساڵی ( 1919–1920 )،وەهەروەها نەخشەیەكی كوردستانی دا بەكۆنگرەی ئاشتی بۆئەوەی مافی كورد بدەن،دواتر شریف پاشا بێ ئومێد بوو لە ئینگلیزەكان كەمافی كورد نادەن داوای كرد خودموختاری بدەن بە كورد كەبریتی یە لە موسڵ و بەدڵیس و دیاربەكر و ئورفا وەهەروەها كوردستانی گەورە بە ئەرزەڕۆم دا بڕوات و ئێرانیش بگرێتەوە،سەرەتا فەرەنسیەكان دژایەتی شریف پاشایان دەكرد چونكە پێیان وابوو ئەو نەخشەی كوردستان كەشریف پاشا پێشكەشی بە كۆنگرەی ڤێرسای كردبوو بەرژەوەندی بریتانیا دەپارێزێت،چونكە فەرەنسیەكان شریفپاشایان بەپیاوی ئینگلیز دادەنا .

لەلایەكی تریشەوە ئینگلیزەكانیش دژایەتی شریف پاشایان دەكرد دەیانگوت شریف پاشا نوێنەرایەتی هەموو كورد ناكات .

لەساڵی ( 1919 ) سەرۆك و سەردارە كوردەكان كۆبوونەوە بۆئەوەی دەست بەشۆڕش بكەن،ئەم كۆبوونەوەیان لە ماڵتا ئەنجام دا بۆ شۆڕش كردن دژی دەسەڵاتی توركیا بەڵام حاكمی بریتانی پێی گوتن شۆڕش مەكەن بەلێنتان پێ دەدەین لە كۆنگرەی ئاشتی مافی كورد دەدەین .

لەم كاتەش دا فەرەنسیەكان ڕێگایان لەنوێنەرانی كورد گرت وەهەروەها دەسەڵاتدارانی تورك و ئینگلیز ڕێگایان بەم كوردانە نەدا بەشداربن لە كۆنگرەی ئاشتی لە پاریس،بەڵام ئەمجارە شریف پاشا یاداشتێكی بۆ غوص نوبار پاشا نارد،یاداشتێكی هاوبەشیان نووسی بۆئەوەی لەگەڵ ئەرمەنەكان ڕێكەون كەهیچ كێشەیەك نیە لەنێوان كورد و ئەرمەن بەڵام پێشوازیەكی گەرم لەم یاداشتە نەكرا،بەڵام پێشوازیەكی گەرم لەسەركردەی ئەرمەنەكان غوس نوبارپاشا كرا .

لەم كۆنگرەیە بەفەرمی بڕیاردرا سوریا و ئەرمینیا و عێراق و فەڵەستین لە دەوڵەتی عوسمانی بكەنەوە .

لەبەر ئەم هۆیانەی كەباس كران لە ( 27/4/1920 ) شریف پاشا بەیەكجاری بڕیاری دا ئیستقاڵە بدات و كشایەوە لە كۆنگرەی ئاشتی، وەلەئەنجام دا داواكاری ئەرمەنەكان پەسندكرا و داواكاری كوردەكانیش ڕەتكرایەوە،چونكە ئەو یاداشتەی كە شریف پاشا پێشكەش بە كۆنگرەی ئاشتی كرد ویلایەتی موسڵیشی دەگرتەوە، چونكە لەلایەك توركیا بەفەرمی داوای ویلایەتی موسڵی دەكرد وە هەروەها فەرەنساش چاوی بڕیبووە ویلایەتی موسڵ، بریتانیاش پێی باش بوو ویلایەتی موسڵ لەسەر عێراق بمێنێتەوە چونكە مەلیك فەیسەڵ لایەنگری ئینگلیزەكان بوو .

  • 1