ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كاتێك بەریتانیا لەساڵی (1920)گۆنگرەی سانڕیمۆیبەست لەگەڵ ووڵاتانی سەركەوتووی جەنگ لێرەدا بەریتانیا بڕیاریدا بەڕەسمی عێراق لەژێر سەرپەرشتیارو سایەی بەریتانیا بێت بەناوی {ئینتیداب} كەماوەی (10) ساڵی خایاند لەساڵی(1922) تا (1932) بێگومان ئەو بڕیارەی بەریتانیا نەك تەنها بۆ كورد بەڵكو بۆعەرەبەكانیش مایەی ترس و دڵە ڕاوكێ بوو،بەهەمان شێوە توركیاش ڕەخنەی زۆریان ئاراستەی بەریتانیا كرد بەرامبەر بەوبریارە، بۆیە لەهەموو لایەكی عێراق وناوچەجیاجیاكانی كوردستان شۆڕش وڕاپەرین سەریان هەڵدا دژی بڕیاروسیاسەتەكانی بەریتانیا،چونكە خەڵكی عێراق بەگشتی بەكوردیشەوە باش لەوە گەیشتبوون كەبەریتانیا جگەلەبەرژەوەندیەكانی زیاتر بیری بەلای هیچ شتیك دانەبوو لەئازادی و ماف سەربەخۆی گەلانی چەوساوەی ژێر دەسەڵاتی دەولەتی عوسمانی . 

ئەوەی زیاتر خەلكی عێراق و كوردەكانی هان دەدا ئەوپشگیری و نزیك بونەوەی توركەكان بوو ئەوانیش بۆپاراستنیبەرژەوەندیەكانیان بەتایبەتی لە ویلایەتی موسل،بۆیە هەموو كات دووپاتی پشتگیریكردنی خۆیان بۆگەلانی عێراق دووپات دەكردەوە دژی ینگلیزەكان بەتایبەتیش(ئۆزدەمیر پاشا) چەندین جارهێزی ڕەوانەی كوردستان وعێراق كردوە بەمەبەستی دەركردنی بەریتانیەكان.

توركەكان پەیوەندی پتەویان دروست كرد لەگەڵ (شیخ محمود) بەتایبەتیش (ئۆزدەمیر پاشا) بەتایبەتیش دوای ئەوەی شێخ لەساڵی(1922)گەڕایەوە كوردستان لەسەر ڕاسپاردەی سیاسەتمداری ئینگلیزی (گۆڵد سمیس)شێخ بە ئۆزدەمیری ڕاگەیاند كە هیچ بڕواو متمانەیەكی بەئینگلیز نیە بۆیەپێویستە تورك هاوكاری كوردبكەن.

بەڵام دوای نامەكانی نێوان ئۆزدەمیر و شێخ ئاشكرا دەبن ئینگلیزەكان كارێكی وەها دەكەن نێوانیان تیك بچێت و توركیش لەعێراق وەدەربنێن.

وە لەئەنچامی بێزاری خەلك چەند ین شۆڕش و ڕاپەرین ڕوویان دا لەوانەش كەبەشۆڕشی ساڵی (1920) ناسراوە هەندێك لایان وایە ڕووداوێك بوو نەك شۆڕش.

  • 1