ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لەگەڵ كۆتایی هاتنی جەنگی یەكەمی جیهان لەساڵی(1918) دوای ئەوەی فەراغێكی سیاسی لەكوردستان وعێراق دروست بووشێخ محمود بەرزنجی ئەو هەڵەی قۆستەوە بۆیەكەوتە گفتوگۆ ودانوسان لەگەڵ بریتانیەكان وەنامەی بۆچەندین حاكمی سیاسی ونوێنەری بەریتانیا ناردووە بۆئەوەی هیچ ڕێگریەكی لێ نەكەن لەڕاگەیاندنی حكومەتی كوردی لە وانەش (كۆلۆنیل ئارنۆلد وڵسن) بریكاری حاكمی گشتی لەعێراقەوە (جەنەراڵ مارشال)فەرماندەی هێزی ئینگلیز لە كەركوك.هەربەومەبەستەش حكومەتێكی كاتی لەسلێمانی پێك هێنا خۆی وەكومەلیك وحوكمڕانی كوردستان ناساند،هەرلەهەمان ساڵدا پێشوازی لە (مێجەر نو ئیل) كرد لەشاری سلێمانی كەنوێنەری حاكمی گشتی بەریتانیا بوو لە عێراق. وەمێجەر نوئێل ڕای گەیاند لەسەر ڕاسپاردەی حاكمی گشتی شێخ محمود حوكمداریكوردستانە. 

ئینگلیزەكان سەرەتا هەوڵیان داوە هەستو سۆزی كوردەكان بۆلای خۆیان ڕابكێشن وە پەیوەندیەكی باشیشیان هەبووە .چەندین جار ئینگلیزەكان لەگەڵ شێخ كۆبونەتەوە بەزارەكی بەڵێنی ئەوەیان بەشێخ داوە كەكوردیش بەشداردەبێت لەبەڕێوەبردنی عێراق لەپاڵ حكومەتی عێراقی وبەریتانیا،بەڵام ئەوهەلوێستەی بەریتانیا تاسەرنەبوو بۆیەهەستیان بەمەترسی دەسەڵاتی مەلیك محمود كردبۆسەربەرژەوەندیەكانیان چونكە شێخ نەك تەنهابەحوكمی سێلمانی بەڵكو داوای هەمووكوردستانی دەكرد.

ئەوەبوو لەساڵی (1919)ئینگلیزەكان گۆڕانكاریەكیان ئەنجام دا بەناردنی (مێجەرسۆن)حاكمی سیاسی بۆشوێنی (مێجەر نوئیل)ئەوگۆڕانكاریە بەسەرەتایەك دادەنرێت بۆسنورداركردنی دەسەڵاتی شێخ وسەرەتایەك بوولەپاشگەزبونەوەی ئینگلیزەكان بەرامبەربەو بەڵێنانەی دابوویان بەمەلیكی كوردستان .

ئیتر دوای ئەوەی شێخ نێوانی تێك دەچێت لەگەڵ ئینگلیزەكان بۆیەهەوڵ دەدات بەهاوكاری لەگەڵ سەرۆك هۆزەكانی تری كورد دژی ئینگلیزەكان بووەستێتەوە نامەی بۆچەندین هۆزوعەشیرەت ناردووە ودوای ئەوەی كەلەدەربەندی بازیان برینداردەبێت نەفی دەكرێت بۆهیندستان .

خەبات وناڕەزایی كوردەكان دژی ئینگلیز كۆتایی پێ نەهات بەلكوتادەهات زیاتر دژی سیاسەت و كارەكانی ئینگلیزبوون لەعێراق بەتایبەتیش دوای ئەوەی لەساڵی ( 1921 ) مەلیك فەیسەڵ دەكەن بەحوكمڕانی عێراق نەخەلكی كەركوك نەخەلكی سلێمانی ڕازی نەبوون بەدانانی مەلیك فەیسەڵ،بۆیەفەوزایەكی سیاسی گەورەدروست بوو .

بریتانیا ناچاربوو شێخ بگەڕێنێتەوە عێراق لەساڵی ( 1922 ) بەشكۆیەكی شاهانە،وەلەبەغدا لەگەڵ مەلیك فەیسەڵ سێربرسی كۆكس كۆبوونەوە بۆماوەی چەندڕۆژێك دوای ئەوەی شێخ بەڕسمی وەكومەلیكی كوردستان گەڕایەوە شاری سلێمانی وەدووەم حكومەتی كوردی ڕاگەیاند وەدەستی بەكارەكان دەكات .

 

 

  • 1