ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پڕۆژەی یەكەم دەستوری عێراق لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئینگلیزە وە داڕێژرا لەعێراق لەساڵی (10/7/1924) وە لەلایەن ئەنجومەنی دامەزراوی عێراقەوە پەسندكراوە لە (21/3/1925) بڵاوكرایەوە،ئەودەستورە دانرابێ ئەوەی كاربەدەستانی عێراقی ونوێنەرانی كورد دەستێكی كاریگەریان هەبێت لەودەستورە،واتابەهەماهەنگی دانەنراوە لەگەڵ كوردوعێراقیەكان . وەلەكۆی هەر (125)بەندهیچ ئاماژەیەك نیە بۆمافەكانی گەلی كوردو بگرە ئەو بارودۆخە هیچ گۆڕانكاریەكی بەسەردا نەهات هەتاپاش دەرچوونی ئەوبڕیارەی لەلایەن كۆمەڵەی گەلانەوە كەبریتی بوو بەلكاندنی ویلایەتی موسڵبەعێراقەوە لەساڵی(1925)،وە هێلی بڕۆكسڵ وەكوهێڵی سنوری نێوان عێراق و توركیادیاری كرا. هەرچەندە كەئەوبڕیارە دەرچوو دوومەرجی دیاری كراویشی بۆ عێراق دانا:-

1-مانەوەی عێراق لە ژێر ئینتیداب بۆماوەی (25) ساڵ.

2-حكومەتی عێڕاق دان بەسروشتی جودایی ناوچەكوردیەكان بنێت لەڕێگای پێدانی كارگێڕیەكی خۆجێیی بەكوردەكان وكە ڕێگەیان پێبدات پەرەی بەناسنامەی نەتەوەیی وكلتوری خۆیان بدەن لە ڕێگەی دامەزراوە تایبەتیەكانی خۆیان، وە ئەنجومەنی كۆمەڵەی گەلان ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەومەرجانە وە داواشی لە عێراق و بەریتانیا كرد هەرلەهەمان ساڵدا (1925)پەیمانێكی عێراق –بەریتانیا مۆر بكرێت بۆ ماوەی (25)ساڵ.

بە قسەی بەریتانیەكان و كۆمەڵە ئەوپەیمانە بۆ ئەوەیە ئەگەر هاتوو عێراق وەكو دەوڵەتێكی خاوەن سەروەری وەرنەگیرا لەكۆمەڵەی گەلان ئەوا ئەوان دەتوانن چارەسەرێكی كێشەی كوردەكان بكەن یاخود داخوازیەكانیان بهێننە دی. لەهەمان كاتدا توركیا بەو بڕیارانە ناڕازی بوو بەڵام بەناچاری دانی پێدانا و دەنگی بۆدا،لێرەدا كوردەكان ئەو ترسەیان كەم بووەوە سەبارەت بەكەوتنە ژێر دەسەڵاتی تورك بەڵام ئەو جارەیان ترسیان لەعەرەب هەبوو ئەویش بەبوونی ئەوپەیمانە یاخود ئینتیداب كەمێك هیوای بەكورد بەخشی چونكە كورد لەوە دڵنیا بوو بۆماوەی (25)ساڵ كاروباری عێڕاق لەلایەن كۆمەڵەی گەلان و بەریتانیا بەرێوەدەبردرێت، بۆیەلەو ڕوانگەوە سەیریان دەكرد ئەگەر بێتو شتێك بۆ كورد بكەن لەو كاتەوە كۆمەڵە عێراقی پابەندكرد بەدامەزراندنی كاڕگێری كوردی لەناوچە كوردیەكاندا.

وەلەقۆناغەكانی دواترلەئەنجامی فشار وداخوازی و داواكاریەكانی كوردو هەروەها زەمینە خۆشكردن بۆ بەئەندام بوونی عێراق لە كۆمەڵەی گەلان ناچاربوویاسای (زمانە خۆجێ ییەكانی) دەركرد بەپێی یاسای (74)ی ساڵی(1931) وەكو لێكدانەوە دەكرێت بگوترێ ئەو یاسایە وەكو دانپێنانێك بوو بۆكوردەكان لەچوارچێوەی عێراقدا.

سەبارەت بەبارودۆخی دەستورەكەش هەروەكو خۆی مایەوە تەنانەت دوای ئەوەی كەعێراق بەڵێنی دا لەبەردەم ئەنجومەنی كۆمەڵەی گەلان لەدابین كردنی مافەكانی كەمەنەتەوە و ئاینەكانی گەلانی عێراقلە پێش هەموویاندا گەلی كورد بوو، هەر بەو شێوەیە هەتا ڕاگەیاندنەكەی حكومەتیش لە(5/5/1932)بەبوونە ئەندامی عێراق لەكۆمەڵەی گەلان هەتابگرە لەپاش دووەمین جار هەمواركردنەوەی دەستورلەساڵی(1943) هیچی باش دەربارەی گەلی كوردوگەلەناعەرەبەكانی ناوعێراق تیانەبوون .

هەتالەبەندی (2) دەستوردا كەبۆدەست نیشان كردنی باری نەتەوەیی لەعێراق دەست نیشان كراوە،بەڵام هیچ ئاماژەیەكی ڕوونی نەكردووە بەهەمەچەشن و فرەنەتەوەیی وەكو ئەوە وابوو تەنهایەك نەتەوە و یەك ئاین زاهەبێت لەعێراق .

وەلەبەندەكانی( 6 –16 –18 ) ئاماژەكردنی گشتی هەبوو بەناڕاستەوخۆ بەمافەكانی هاوڵاتیان هەروەها یەكسانی لەبەردەم یاساوئەرك و مافەكان،حكومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی بەریتانی لەبڕی سەڵماندن و دابین كردنی مافەدەستوریەكانی گەلی كوردبەپێچەوانەكاریان دەكردبۆبەرپەرچ دانەوەوسەركوتكردنی بزووتنەوەئازادخوازەكانی گەلی كورد وەك بڵێین لەدەستور جێگیركرابێت.

ئەوەبەڕوونی و ئاشكرایی دیارەبەتایبەتی لەبەندی ( 120 ) دەستورەكەدا كەتایبەت بوو بەدەسەڵاتی حكومەت بۆڕاگەیاندنی حوكمی عورفی و باری نائاسایی لەكاتی پشێوی و ئاژاوەدا،ئەوەش زیاترباشووری كوردستانی دەگرتەوە بەوشێوەیەحكومەتی عێراق و بەریتانیا زیاتردەست واڵابوون لەكاتی پێویستی دا بۆبەكارهێنانی هێزبۆسەركوتكردنەوەی هەرشۆڕش و ڕاپەڕینێكی كوردی،ئەوەش لەچوارچێوەی دەستوردا جێگیركراوە شەرعیەتی زیاتر دەدات بەهێزەكانیان و دەسەڵاتیان لەعێراق دا .

 

  • 1