ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەیەكێك لەڕووداوە سیاسییە گرنگەكەكانی سەدەی بیستەم هەژماردەكرێت،ئەو كێشەیەش دەگەڕێتەوە بۆدوای كۆتایی هاتنی جەنگی یەكەمی جیهان وبەستنی ئاگربەستی مۆدرۆس.لەوكاتەوەی سوپای هاوپەیمانان نەدەبوو پێشڕەوی بكەن بۆگرتنی موسڵ بەپێی یەكێ لەبەندەكاتی ئاگربەستەكە،وە بەریتانیاش بیانووی ئەوەبوو بۆیان هەیەخاكێك داگیربكەن كەستراتیجی بێت یاخود گرنگ بێت بۆهاوپەیمانان كەلەهەمان كاتیشدا ویلایەتی موسل بەشێك بوو لەو ناوچانەی كەبەرفەرەنسا كەوتبوو بەپێی پەیماننامەی (سایكس بیكۆ)لەساڵی(1916)، ئیتر ئەوكێشەیە بەو شێوەیە سەری هەڵداو توركیا داوای ویلایەتی موسڵی دەكرد دەیگوت داگیركردنی موسل یاسای نیە.

بەڵام لەبەر دەركەوتنی نەوت و گرنگی ناوچەكە بەریتانیا بەهیچ شێوەیەك دەستبەرداری ویلایەتی موسل نەدەبوو .

وە ئینگلیزەكان ئەوەشیان ڕاگەیاند كەبەهیچ شێوەیەك ڕێگەنادەن توركیای كەمالی بەهێزبێت و مەترسی بخاتەسەر بەرژەوەندیەكانی بەریتانیا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا .لەسەرەتادا بەپێی رێكەوتنێك لەگەڵ فەرەنسادا هەوڵیدا فەرەنسا ڕازی بكات بۆ دەستبەردار بوون لەموسل بۆیەبەریتانیا لەكارەكەی سەركەوت ئەوجا كەوتە ململانی لەگەڵ توركیا . چونكە بۆ بەریتانیا بوونی كێلگە نەوتیەكان گرنگیەكی زۆری هەبوو بەشوێنێكی ستراتیجی گرنگ دادەنرا بۆ سیاسەتەكانی بەریتانیا لەڕۆژهەڵاتی ناوەراست .

كێشەی موسل كێشەی نێوان كوردستان وعێراق وبەریتانیا بوو،سەبارەت بەكوردەوە ئەوەبوو كەكورد چاوەرێی بڕیارێكی گرنگی دەكرد بۆئەوەی شتێك بۆكورد بكەن و مافەكانیان پێشێڵ نەكرێت بۆیەكورد هەمیشە چاوەرێی بڕیاری كۆنگرە و رێكەوتنامەیەك لەدوایەكەكانی وڵاتانی زڵهێز وعێراق وتوركیا بوون،وە لەلایەكی تریش هەریەك لە ووڵاتان سازشیان لەسەرخاكێك دەكرد كەئەویش كوردستان بوو بێ ئەوەی بیرلەچارەنووسی كورد بكەنەوە .سەبارەت بە عێراقیش عێراقیەكان ئەوەندە متمانەیان نەمابوو بەئینگلیزەكان لەلایەك حوكمی پاشایەتیان سەپاند بەسەر عێراق و وە هەروەها كەسێكی غەیرە عێراقیان كردە حاكمی ئەو ووڵاتە كەئەویش مەلیك فەیسەل بوو .

وەلەلایەكی تربەریتانیا داوای حوكمی عێراقی دەكرد عێراقی خستەژێرسەرپەرشتی خۆی وبەژداری كۆنگرە و هاوپەیمانیەكانی دەكرد لەجیاتی عێراق . 

سەبارەت بەتوركیاش ویلایەتی موسل زۆرگرنگ بوو بۆئەوەی ئەمن وئاسایشی توركیا نەكەوێتە مەترسی و بەسنوری ڕۆژ هەڵات وباشوری ڕۆژ هەڵاتیان دادەنا،واتە جگە لەسوودی ئابووری گرنگیەكی هەرێمایەتی و سیاسی هەبوو بۆ توركیا چونكە لە رێگای موسلەوە دەیتوانی ببێتە گەورەترین ئیمپراتۆریەت لەڕۆژهەڵاتی ناوەراست .

سەبارەت بەبەریتانیاش موسل پێگەیەكی بەنرخ ودەوڵەمەند بوو بۆبەرژەوەندیەكانی بەریتانیا،لۆردكرزن دەڵی:((بەریتانیا لەڕۆژهەڵاتی ناوەراست شەڕی كرد لەپێناوپتڕۆل،بەرژەوەندیەكانی بەریتانیا هەرگیز جیا نابێتەوە لەپترۆل )) .

هەردەوڵەتە وبۆ بەرژەوەندی خۆی هەوڵی دەدا مستەفا كەمال ئەتاتورك لەساڵی (1921) گوتی ئێمەهیچ كێشەێكمان نیە لەگەڵ كورد دا،بۆنزیكەی (12)سالێك حوكمەتی كەمالی هیچ كێشەی لەگەڵ كورد نەبوو، وە زۆریش باش بوون لەگەڵ كوردەكان بەڵام هەركەزانیان ویلایەتی موسلیان لەكیس چوو ئیتر هیچ ئیشیان بەكورد نەماوە هەڵوێستیان لەگەڵ كوردا گۆڕاوە،وە لەساڵی(1922) (وینستۆن چرچل) لەدوای كۆنگرەی قاهیرە گوتی ئێمە دەولەتێك بۆكورد دروست دەكەین ئەو شۆڕش و ڕاپەرینانەی لەكوردستانی ژێر دەسەڵاتی توركیا ڕوویان دەداهەمووی دەستی ینگلیزی تێدا بوو، ئیتر كێشەكە بەوشێوەیەمایەوە هەتابەستنی پەیمانی (لۆزان)لە ساڵی (1923) وە ویلایەتی موسلیش هەر لەژێر دەسەڵاتی بەریتانیا مایەوە،وە دوای بەستنی پەیمانی (لۆزان) ئەو جارە كێشەكە بووە كێشەی توركیا وعێراق و بەریتانیا، بەهیچ جۆرێك باسی كوردیان نەدەكرد . توركیا بەسەركردایەتی (عیسمەت ئۆنینۆ) وە هەروەها بەریتانیاش بە سەركردایەتی (لۆرد كیرزن) بەشداریان كرد بۆچارەسەركردنی كێشەی موسل .

  • 1