ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

توركیا بەهەمووشێوەێك هەوڵی داوە لەگەڵ كوردەكان ڕێك بكەوێت بۆئەوەی كوردەكان داوا بكەن ویلایەتی موسل بخرێتە سەرتوركیا وبەعێراق ڕازی نەبن،دەنگ نەدانی سلێمانی وكەركوك بەحوكمەتی مەلیك فەیسەل دەست وپیلانی توركەكان بوو، هەر بۆیەش (عسمەت ئۆنینۆ) یارمەتی شێخ مەحمودی داوەو هەوڵی داوە یارمەتی پێشكەش بكات بۆ جەنگان لە دژی ئینگلیزەكان، واتە باشی تورك لەگەڵ كوردەكان دەگەڕێتەوە بۆ بەرژەوەندی توركەكان لە ناوچە كەدا .

ئینگلیزەكان بە هەموو شێوازێك هەوڵیان داوە نێوان كورد وتورك تێك بدەن بۆئەوەی كوردەكان ڕازی بن موسل بخڕێتە سەرعێراق وە لەلایكی تریش هێنانەوەی شیخ محمود هەر بۆئەو مەبەستەبوو، لە لایەكی ترش كە دەیاننگوتدەبێ كورد سەربەخۆبێت یان دەوڵەتی كوردی دروست دەبێت تاكوردەكان بەتوركیا ڕازی نەبن،وەبەپێی پەیمانی (لۆزان)لەساڵی(1923)توركیا و بەریتانیا ڕازی بوون كێشەكە بدرێت بەكۆمەڵەی گەڵان ئەگەرهاتوو چارەسەریان نەكرد. وەدوای هەمووئەو ماوەیە چەندین سەرژمێری كراو لەناوچەكەدا ئەوسەرژمێریانەی كەلەلایەن ئینگلیزەكانەوە ئەنجام دراون هەوڵیان داوە ژمارەی عەرەب و ئاشوری زیاد بكەن .

وە ئەوسەرژمێریانەی لەلایەن توركەوە كراوە هەوڵیان داوە ژمارەی كورد وتورك زیادبكەن،توركەكان دەیانویست وادەربخەن كەڕێژەی عەرەب كەمە لەناوچەكەدا بۆیە پێویستە موسل بخرێتەسەر توركیا .

وە ئینگلیزەكانیش دەیان گوت ڕێژەی عەرەب زۆرە وە ئەو ناوچانە پڕن لەئاشوری وە بۆپاراستنی ئاشوریەكان لەتوركیا ولەبەر عەرەبەكان پێویستە موسل بخرسێتەسەر عێراق،وەبۆ ئەومەبەستە لەساڵی (1924)كۆنگرەێك بەسترا بەناوی(كۆنگرەی قوستەنتینە)بەپێی ئەوكۆنگرەیە ئینگلیز داوایان دەكرد ئۆتۆنۆمی بدرێت بەئاشوریەكان لەچوارچێوەی عێراق دا.دوای ماوەیەك مەلیك فەیسەل ڕازی بووبە ئۆتۆنۆمی ئاشووریەكان .بە بیانووی پاراستنیان لەتوركیا وەجگەلەوەش گوایە ژمارەیان زۆرە لەناوچەكەدا.

ئیتر كێشەی موسل چارەسەرنەكرا بۆیەهەردوولا ئامادەبوون توركیا وبەریتانیا كێشەكەیان بدەنە كۆمەڵەی گەلان بۆ ئەو مەبەستە هەردوولا ڕاپۆرتی خۆیان ئامادەكرد لەگەڵ نەخشەی ناوچەكە پێشكەشی ئەنجومەنی كۆمەڵەی گەلانیان كرد.دوای وتووێژێكی زۆر كێشەكەخرایە بەردەم كۆمەڵەی گەلان تاچارەسەرێك بدۆزێتەوە،بۆئەومەبەستەش لەسەرەتادا سنورێكی كاتی دانرا لەنێوان توركیاوعێراق كەناسرا بە(هێلی برۆكسل).

دوای ئەوەش لەساڵی (30/10/1924)بەبڕیاری كۆمەڵی گەلان لێژنەێك پێكهێنرا بۆئەوەی لەنزیكەوە لەكێشەكە بكۆلنەوە و ڕەچاوی ئارەزووی دانیشتوانیش بكەن . لێژنەكەش پێكهات لە:

1-سەڕۆكی پێشوی مەجەر (كۆنت پۆل تلكی )كە لەگەورە پیاوان وبنەمالەناودارەكانی هەنگاریا بوو.

2-هەروەها لەگەڵ شالیاری سویدی (ای.اف.ویرسن) .

3-لەگەڵ سەرهەنگی خانەنشینی بەلجیكی (كۆلۆنیل پۆلس) .

4-وەلەگەڵ نوێنەرێكی عێراقی ونوێنەرێكی توركی بەرێكەوتن بۆناوچەكانی موسل بۆ بەدوا داچوون وكۆكردنەوەی زانیاری دەربارەی كێشەكە .

دوای ئەوەی لێژنەكە سەردانی موسڵیان كرد كەچاویا كەوت بەدانیشتوان وە سەردانی توركیایان كردوو چوونە بەغداش لەگەڵ مەلیك فەیسەلیش كۆبۆنەوە دوای گەڕانەوە موسل . بەڵام لە (1/9/1925)لێژنەكە دوای لێكۆلینەوە وگفتوگۆیەكی زۆر ڕاپۆرتێكیان پێشكەش بە كۆمەڵی گەلان كرد كە:

1-بۆماوەی (25)ساڵ عێراق لەژێرچاودێری كۆمەڵەی گەلان بێت. 

2- وە كوردەكان بەڕێوەبەرایەتی خۆیان هەبێت .

3-جگەلەوەش كەزمانی كوردی بەڕەسمی ناسراو دانی پێنرا.

بەڵام دوای كۆتای هاتنی كارەكانی لێژنەش بەریتانیا وازی لەهەوڵەكانی خۆی نەهێنا ئەوجارە ڕاپۆرتی دایە كۆمەڵەی گەلان بەبیانووی ئابووری ناوچەكە . بۆیە لە(5/6/1926 ) ڕێكەوتنێكی سێ قۆڵی لەنێوان توركیاوعێراق وبریتانیا بەسترا بەپێی كارەكانی ئەو ڕێكەوتنە دۆسیەی كوردیان داخست ومافەكانیان سەرەنگوم كرا،وەلەساڵی (3/9/1926 ) جارێكی ترگەورەپیاوانی ئینگلیز یاداشتێكیان دایە كۆمەڵەی گەلان كەگوایەحكومەتی عێراقی نیازپاكی خۆی دەربڕیوەوئامادەكاری دەكات بۆدەستەبەركردنی مافەكانی گەلی كورد .

  • 1