ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران

هەر لەوكاتەی سنوری سوریای فەرەنسی وعێراقی بەریتانی ڕونكرایەوە وبەشكردنی كوردستان دەستی پێكرد، ئەو هەنگاوانەی هاوپەیمانان نایان هەمووئەو بەڵێنەساختانەیان ڕوون بووەوە كە بەكوردیان دابوو، بەتایبەتیش كە پەیماننامەی (لۆزان) واژووكرا لەساڵی (1923) كێشەومافەكانی كوردیان بەستایەوە بەسنورەوە ئیتر لێرەدا هیچ دەرفەتێك بۆ كورد نەمایەوە جگە لەشۆڕش كردن نەبێ، ئیتر لەپارچەكانی كوردستان دەست كراوە بەشۆڕش وڕاپەرین بۆئەو مەبەستەش پێویستە تیشك بخینە سەربارودۆخی كوردستانی باكوور بۆئەو مەبەستەش (كۆمەڵەی ئیستقلالی كوردستان) لەساڵانی (1922-1923) لەخۆئامادەكردندا بۆشۆڕش هەڵسان بەپەیوەندی كردن بەشۆڕشگێران وە ڕێبەرانی كورد لەوانەش شێخ سەعیدی پیران لە ساڵی (1923) پەیوەندی پێوەكرا لەساڵی (1924)ز كۆمیتەی ئیستیقلالی كوردی لە بەدلیس و شارەكانی تری كوردستانی توركیا بڕیاری پڕچەك كردنی هۆزە كوردیەكانیان داوە بۆئەو مەبەستەش داوای یارمەتیان لەشیخ محمود و سمكۆی شكاك كرد، ئەوەش گوزارشت لەوە دەكات كە پەیوەندی هەبووە لەنێو پارچەكانی كوردستان .

دوای ئەوەی توركیا كوردستانی بەبەشێك لەداگیرگاكانی توركیا دانا،كوردەكانیش كۆنگرەیەكیان بەست لەساڵی (1924) ئەو بڕیرانەیان دابە:

1-سەربەخۆی كوردستان .

2-پیوەندی كردن بەجیهانی دەرەوە بەتایبەتیش یەكێتی سۆفیەت .

3-كوردەكان هەولیان دەدا بەئاشتی كێشەكانیان چارەسەربكەن لەگەڵ توركیا بەڵام بێگومان ئەوە هیچ ئاكامێكی نەبوو بۆ كورد.

بۆیە هەرلەهەمان ساڵدا (1924) ئەوجارە كۆنگریەك بەسترا لەنێوان كوردەكان ونوێنەرانی حوكمەتی توركیا كە حوكمەت بڕیاری دا چاوبخشێنێتەوە بەداواكاریەكانی كوردان كەبریتیبوون لە :

1-دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتیەكی تایبەت بەناوچە كوردیەكان .

2-حكومەت قەرز بدات بە كوردەكان لەناوچە كوردیەكان .

3-دەركردنی بڕیاری لێخۆشبوونی گشتی .

4-ڕاگرتنی بڕیاری سەربازی (تجنید)بۆماوەی (5)ساڵ .

5-گواستنەوەی ئەو ئەفسەرانەی حكمومەت كەخراپ بوون لەگەڵ كوردەكان لەناوچەكەدا .

دواتر چەند شۆڕش و ڕاپەڕینێك ڕوویان دا لەوانە ڕاپەڕینی ئەفسەرانی كوردلە كەتیبەی (18) دا وڕاپەڕینی (بیت الشباب ) بەڵام هەر زوو لەلایەن توركەكان دامركانەوە .

بۆ ئەومەبەستە علی ڕەزای كوڕی شێخ سەعید سەردانی دیاربەكرو حەلەبی كرد وبڕیاریان دا لەساڵی (21/3/1925)یەكەم ڕۆژی شۆڕش بێت وەپاشانیش چوو بۆئەستانبۆل چاوی بەسەید عەبدالقادر كەوت پاش ئال و گۆڕكردنی بیروڕا عەبدالقادر پێشنیازی كرد كەوا شۆڕشەكە بەشەقڵی ئایین ڕووپۆش بكرێت واتە نازناوی ئایینی پێبدەن بۆئەوەی لایەنگیری وپشگیری زۆر بەدەست بهێنن لەلایەن كورد وغەیرە كوردەوە .

شۆڕشی ساڵی(1925) بەسەرۆكایەتی شێخ سەعیدی پیران قۆناغكی گرنگی خەباتی رزگاری خوازی كورد بوو بۆبەدی هێنانی ئامانجە نەتەوەییەكان وە لەڕێگەی كۆمیتەی ئیستقلالی كوردستان كەفاكتەرێكی سەرەكی شۆڕشەكە بوو جگەلە چەندین هۆكاری تر وەكو :

1-هۆكاری ئابووری: لەدوای هاتنەسەر حوكمی كەمالیەكان بەهەموو شێوەێك دەرگایان والاكرد بۆ توركەكان كەبەناوی بازرگانی كردن باجێكی زۆریان هاویشتە سەرخەڵك وە لەلایەكی تریش هەرچی زەوی وزاری كوردەكان بەتایبەتیش سەرۆك هۆزەكوردەكان بوو هەمووی دەستی بەسەرداگیراوە درا بەوتوركانەی كە لە یۆنان گەرابوونەوە واتە توركەكان لە شوێنی كوردەكان نیشتەجێ دەكران هیچ بوارێكی كاركردن وئابووری بۆ كوردەكان نەمابووە،وە بەهەموو شێوازێك توركە بۆرجوازیەكان سەروەت وسامانی كوردەكانیان دەستی بەسەردا گرتبوو .

2-هۆكاری سیاسی:لەدوای ڕاگەیاندنی كۆماری توركیا كەمالیەكان بۆبەهێزكردنی پێگەی كۆمارەكەیان ودامەزراندنی ئیمپراتۆیەتیەكی بەهێزی توركی بەهەموو شێوازێك كەوتە هەولی بەتورك كردن وگرێدانی ناوچەكوردیەكان بە توركیا،هەر لەدوای پەیماننامەی (لۆزان ) بەهەموو شێوازێك بڕیاری قەدەغەكردنی یانە ورێكخراوە كوردیەكانیان دا هەتا سەرجەم كۆمەلەورێكخراوەكانیش بڕیاری هەڵوەشانەوەی لەسەردرا بەبیانووی ئەوەی نایانەوێدووبەرەكی لەووڵات دروست بێت،وە قوتابخانە كوردیەكانیش خوێندن بەكوردی تێدا قەدەغەكرا بەهەموو شێوازێك سیاسەتی بە توركاندنیان پەیڕەو دەكرد.

3-هۆكاری كارگێڕی:لەڕووی كارگێریەوە توركیا هەمووناوچە كوردیەكانی بەستەوە بەحكومەتی ناوەندەوە واتە كارگێری وسەربەخۆی كوردی نەبوو وەسەرجەم ناوچەكانیش فەرمانبەری توركی وگەندەڵ ونەتەوە پەرست دامەزراند تەنها بۆبێزاركردن وئیهانە كردن بەخەلكی كورد بوو،بەهەموو شێوازێك لەنوسراوەكانیان دا ووشەی كوردستان قەدەغە كرا ولەسەر نەخشەش كوردستانیان سڕیەوە كوردەكانیش بەتوركی وشاخاوی ناوزەند كران.

4-هۆكاری ئاینی: كەمالیەكان هەوڵیان دەدا بۆبەعلمانی كردنی كۆمارەكەیان لەلایەكی تریشەوە هەوڵین دەدا بۆكەم كردنەوەی بایەخ وپلە وپایەی پیاوە ئاینیەكان،بەتایبەتیش لەهەولی لێدانی پلەوپایەی ئایینی شێخەكوردیەكان بوون وەكو شێخەكانی تەریقەتی نەقشبەندی چونكە ئەو پیاوە ئاینی یانە جگەلە پلەی ئایینی خاوەن پێگەو جەماوەرێكی یەكجار گەورەبوون لەنێو كۆمەلگادا،توركەكان باش لەوە گەیشتبوون كەشێخە كوردەكان بەهەزاران مورید و پیاویان هەیە، بۆیە هەوڵیان دەدا لەو ڕووە وە كاریگەری بكەنەسەرشێخە كوردیەكان بۆكەم كردنەوەی هێزو دەسەڵاتیان بەتایبەتیش شێخ سەعید هەوڵی داوە لەرێگای ئایینەوە بەیەك ببەستێتەوە.

پێش ڕوودانی شۆڕش نەخشەو پلانی شۆڕشەكە داڕێژرابوو ڕۆژێكیان دیاری كردبوو بۆهەڵگیرسانی شۆڕش كەبڕیاربوو لە(21/3/1925)بەڵام شۆڕشەكە پێش وادەی خۆی دەستی پێكرد بەتایبەتیش دوای ئەوەی هەندێك لەجەندرمە توركەكان دەچنە گوندەكەی شێخ سەعید بۆ دەستگیركردنی هەندێك لە شۆرشگێران بەڵام شێخ رێگەیان پێنادات دوو لە جەندرمەكان دەكوژرێن ئەوانی تریش دەستبەسەردەكرێن لەلایەن موریدەكانی شێخەوە،ئیتر لێرەوەشۆڕش دەست پێدەكات خەلكێكی زۆر بێزاری دەردەبڕن لەسیاسەتی توركەكان.

دوای ئەوەی ئاگری شۆڕش خۆش بوو براكەی شێخ بەناوی شێخ تاهیر لەگەڵ(300)جەنگاوەر هاتە لای شێخ سەعید و وەخەڵكێكی زۆرناڕەزاییان دەڕبری لەدەسەڵاتی تورك نزیكەی (15)هەزار شۆڕشگێر دەبوون بەرامبەربە(25)هەزار سەربازی سوپای توركیسەرەتاشۆڕشگێران چەندناوچەیەكیان گرت دواتردەستیان گرتبەسەر (جەنگوش،ئالەزیك،پیران،خارپوت،هەتا گەیشتە بەتلیس و وان و سەرعەت و دێرسم، شێخانی دێرسم پشتگیری شێخ سەعیدیان كرد و هاتنە پاڵ شۆڕشەكە بەڵام عەلەویەكوردەكان بەهۆی جیاوازی ئاینەوە نەهاتن بۆیارمەتی دانی شێخ و هاوەڵانی،توركەكان ترسێكی زۆری هەبوو لەدانیشتوان چونكەخەڵك بەجۆش وخرۆشەوە بەرەو شۆڕشەكە دەچوون و بەشداریان دەكرد هەتا هەندێك لەعەرەب وئەرمەنیەكانیش لەپاڵ كوردەكان بەشداریان دەكرد،هەر شوێنێك ئازاد دەكرا كارگێریەكی نوێ لێ دادەمەزرا،وە توركیا ترسیان هەبوو لەكەوتنی دیاربەكر چونكەناوچەیەكی گرنگ بوو بۆهەردوولا شۆڕشگیران بەرەو دیاربەكر دەچوون وهاواریان دەكرد بژی ئازادی-بژی كوردستان،وە هێزێكی زۆری كەمالی چوونە ناو دیاربەكر خەڵكیان لەچەك دامالی هەتا نەچنە ناو شۆڕشەوە (25)تۆپیان لەسەرقەڵای شارەكە قایم كرد.

  • 1