ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەسەردەمی ناصرالدین شا (1848- 1896) بەدواوە دزەكردنی نفوزی بێگانە بۆ ناو ئێران دەست بەسەرداگرتنی ئابووری زیادیكرد، ئەمەش هۆكارێك بوو بۆ زیادبوونی ناڕەزایی دژی قاجاریەكان و دروست بوونی هاوپەیمانیەتی لە نێوان بازرگانەكان وپیاوانی ئایینی لەلایەك و شێخ و سەرۆك هۆز و جوتیارەكان لەلایەكی ترەوە لەپێناوپاراستنی بەرژەوەندییە ئابوورییەكان و دژایەتی كردنی ئمتیازاتی ڕوس وبەریتانیەكان. 

كاتێك قاجارییەكان لەشەڕەكانی بەردەم ڕوسیاوبەریتانیا شكستیان خوارد ناچاربوون چەند پەیماننامەیەك مۆربكەن كەئەوانیش پەیماننامەی توركمان جای(1827) و پەیماننامەی پاریس(1858) بوون.بەگوێرەی ئەم ڕێكەوتنانە حكومەت لەڕووی هەرێمایەتی وئابووری تنازولی زۆری كرد، بۆنموونە لەڕووی ئابووری دابەزاندنیداهاتی هەناردەكردن و دابەزاندنی ڕێژەی گومرگ وەڕێگە پێدانیان بەدامەزراندنی وەكالەتی بازرگانی لەتاران، ئەم تنازل كردنە بوو بەهۆی نقوم بوونی بازاڕەكانی ئێران لەكەرستەی هێنراو كە ڕكابەری كەل و پەلی ناوەخۆیان دەكرد .لەئەنجام بوو بەهۆكاری زیان كەوتن بەپیشەسازییە ناوخۆكان بەتایبەت پیشەسازی ڕستن وچنین وە بەرە بەرە نرخی كەل و پەلەكان لەبەرزبوونەوە دابوون زیاد بوونی كەل و پەلەكانی بێگانە بووە هۆی ئەوەی بازاڕەكان ببێتە بازاڕی بەكاربەری بئ بەرهەم. لەگەڵ ئەوەی بەریتانیاو روسیا دەستیان بەسەر ئابووری وولات داگرتبوو وە لەهەمان كاتیش لە نێوان خۆیان ناكۆك بوون ئەم ڕكابەریە زۆر بەئاشكرا بەدی دەكرا لەسەرەتا لەلایەنی سیاسی بوو دواتر بو بەلایەنی ئابووری. 

ئەوشكستانەی كەئێران لەڕووی سیاسی و ئابووری دووچاری هات بەهیچ شێوەیەك نەبووە كۆسپ لەبەردەم ناصرالدین شا بۆ ئەوەی خەرجیەكانی كەمبكاتەوە بەپێچەوانەوە زۆرترین گەشتی كردووە بۆ ئەوروپا وە پارەیەكی زۆر لەم گەشتانە سەرف كراوە.

دوای ناصرالدین موزەفەرەدین ی كوڕی حوكمی وەرگرت ئەویش قەرزێكی زۆری لە ڕوسیا و بەریتانیا كرد ئەمەش ڕێگە خۆشكەر بوو بۆ زیاتر دەست خستنە ناوكارووباری ئێران .لەساڵی( 1902 ) كاری پشكنینی نەوت لەلایەن كۆمپانیایەكی بەریتانی دەستی پێكرد دەسكەوتی زۆری دەست كەوت. لەبەرامبەریش ڕوسەكان داوای دەست كەوتی زیاتریان دەكرد وە توانیان بەدەستی بهێنن، وە لەبەرامبەر ئەوقەرزانەی بەموزەفەرەدین شایان دەدا سودی زۆریان دەخستە سەر وە مەرجیان لەسەری دادەنا كەنابێت ئێران جگە لەڕوسیا قەرز لەهیچ ووڵاتێكی دیكە بكات بەبئ ڕەزامەندی ئەوان،وە گومرگی زۆر كەمیان دەخستە سەر كەل و پەلەكانی خۆیان .

 

  • 1