ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

1- هۆكاری ئابووری و برسیەتی پاڵنەری سەرەكی بوو بۆئەنجامدانی شۆڕشی دەستوری لەئێران، دەست نەكەوتنی پێداویستی ڕۆژانەو خراپی مامەلەكردنی بەرپرسەكان لەگەل خەلك بوو بە هۆی دروست بوونی جووڵەی كۆمەلایەتی لە دژی قاجارییەكان چونكە بەرپرسەكان لەماوەیەكی یەكجار كەم دەبوون بەخاوەنی سەروەت و سامانی زۆر وە بەردەوام باحیان لەخەلك وەردەگرت بەڕادەیەك ئەگەركەسەكە پارەی نەبوایە بۆباج كچ وژنەكانیان دەبردن .

2- هۆكاری ئایینی هەروەها پیاوەئایینیەشیعەكان ڕۆلیان هەبوو لە هاندانی خەڵك چونكە پێان وابوو هاتنی بێگانە بۆناو ئێران هەڕەشەیەكی ڕاستەوخۆیە بۆسەر بیروباوەڕە ئایینیەكانیان وە بەرژەوەندییە ئابووریەكانیان پەك دەخات .كە بەردەوام لەگەل بازرگان و خاوەن مولكەكان هاوپەیمان بوون لە رێگای ئەوانەوە مووچەیان بۆ دابین دەكرا خەرجی دام و دەزگا ئایینەكان سەرف دەكرا .

3- چاكسازیەكانی ناصروكوڕەكەی كاریگەری كردەسەر پێگەیاندنی چینێكی ڕۆشنبیر لەئێران، چونكە لەچوارچێوەی پرۆژەی چاكسازی سەرچاوەی زۆر وەرگیردران بۆسەر زمانی فارسی وە قوتابخانەو پەیمانگا كرانەوە ،هەروەها هەندیك لەوكەسانەی كەلەدەرەوەی ووڵات خوێندبوویان گەڕابوونەوە وەلەدام ودەزگاكانی حكومەت دامەزرابوون ئەم چینە ڕۆشنبیرەش دژایەتی تەواوی بێگانەیان دەكرد لەناو ئێران داوایان دەكرد ڕۆلیان هەبێت لە بونیات نانی ووڵات بەتایبەت كاریگەری شۆڕشەكانی فەرەنساوئەمریكا بەئاشكرا بەدی دەكرا ئەمانە داوایان دەكرد ئەوروپیەكان دوربخرینەوە بارودۆخی وولات چاك بكریت . دامەزرێنەری ئەم بیرۆكانەش احمد كسروی شێخ محمد تەبتەبائی وئایەتوالله بەهبهائی. 

  • 1