ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەنێوان ساڵانی 1904- 1906 چەندان كۆمەڵەی نهێنی لەئێران دامەزران كەژمارەیان( 5) كۆمەڵە بوو، ئەم كۆمەڵانە ڕۆڵی بەرچاویان هەبوو لەشۆڕش و دواتر لەپێشرەوی كردنی خەڵك و ڕوووبە ڕووبونەوەی دەسەڵاتی شا :(1-كۆمەلەی نهێنی. 2-پارتی ئیشتراكی دیموكراتی.3- مەلبەندی نهێنی.4- لیژنەی شۆرش.5- كۆمەڵەی مرۆڤایەتی ). 

1-یەكەم پارتی سیاسی كە دامەزرا بریتی بوو لەپارتی ئیشتراكی دیموكرات لەباكۆ سالی 1904 بەسەرپەرشتی 10 پەناهەندەی ئیرانی لەئازربایجان لەكێڵگەی نەوت كاریان دەكرد، پێشتر ئەندامی پارتی ئیشتراكی ڕوسی بوون. لەهەمان 2-لەساڵی 1904 لێژنەی شۆڕش دامەزرا یەكەم كۆبوونەوەی لەمانگی مایو 1904 ئەنجامدا و پلانی كارەكانی داڕشت لەپێناو حوكمی قانون و دادپەروەری.

3-لەساڵی1905 كۆمەڵەی نهێنی دامزرا لەلایەن زاناو بازرگانەكان زیاتر پەیوەندی بەسەندیكای بازرگانان وپیشەوەرەكان هەبوو بۆ كۆنترۆل كردنی ئابووری لەئێران. داواكاریەكانی ئەم كۆمەڵەیە بریتی بوون لەدانانی سیستەمێكی دادپەروەرانە بۆ باج و چاككردنی زەوی وزارەكانی كشتوكاڵ .

4-مەڵبەندی نهێنی لەلایەن شێخ علی كەربەلایی دامەزرا لە تەبریز ئەو كەسێكی رۆشنبیری لیبرالی بوو كاریگەری بیرۆكەی فەرەنسی لەسەربوو، هەروەها لەهەمان كاتیش بەلێكۆلینەوەی ئاینی خەریك بوو.

5- كۆمەڵەی مرۆڤایەتی لەلایەن میرزاعباس خوئی خان قەزوینی دامەزرا كاریگەری ماركسی لەسەربوو.داوای چاكسازی یاسایی دەكردبۆ هاوولاتیان.

 

  • 1