ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

د.چواس حەسەن

ئەمە نەخشەی دابەشبوونی دانیشتوانی شیعە و سوننەیە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا،

سەوزی تۆخ شیعەن و سەوزی کاڵ سوننەن.

ئەوەی تێبینی دەکرێت کە لەگەڵ گۆڕانی بونیادی دەوڵەت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا لە بونیادی نەتەوەیی عەلمانیەوە بۆ بونیادی ئایینی تایفی، ئەوا کوردستان دەکەوێتە هێڵی پێکدادانی نێوان هەردوو جیهانی شیعە و سوننە، ئەمەش لەیەک کاتدا دەبێتە دەرفەت و هەرەشەش بۆ کورد :

دەرفەت، ئەگەر کورد هۆشیاربێت و یەکگرتوو بێت و دابەش نەبێت بەسەر ئەو دوو بەرەیەدا و خۆی نەکاتە داردەستی هیچ لایەکیان، ئەوا دەتوانێت دانپێدانان و ئیمتیازات لەهەردووکیان بپچڕێت بە دەوڵەتی سەربەخۆشەوە، هەڕەشە، ئەگەر کورد دابەش بێت بەسەر ئەو دووبەرەیەدا و ببێتە داردەستیان، ئەوا بەگژ یەکتریدا دەکەن و شەڕی ڕاستەوخۆی خۆیان بەوەکالەت بە هێزی کورد و بەخوێنی کورد و لەسەر خاکی کوردستان و بەپارە و ماڵی کورد دەکەن، لەکۆتاییشدا خۆیان ڕێککەوتننامەیەک ئیمزا دەکەن و کوردستانیش دابەش دەکەنەوە و بەماڵوێرانی بەجێی دەهێڵن.

کورد دەبێت بەهاووڵاتیان و سیاسیەکانیان لەو نەخشەیە ڕابمێنن و بتوانن بیرێک لە هاوکێشەکان و جوگرافیا و مێژوو داهاتوو بکەنەوە.

مێژوو رەحم بەکەس ناکات، بەڵام چی لە ڕەحمی مێژوو بکەین کاتێک خۆمانمان وێران کرد.