ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەرێمی كوردستان لەئێستادا یەكێكە لەشوێنەگرنگەكانی یەدەگی نەوتی جیهان،كەخاوەنی ( 57 ) بلۆكی

نەوتیەبەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی سامانەسروشتی یەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كەبەشێوەیەكی گشتی دابەش

دەبێت بەسەرهەرسێ پارێزگای هەرێمی كوردستان (هەولێر-دهۆك-سلێمانی ) لەگەڵ بەشێك لەناوچەكوردستانیەكانی

دەرەوەی هەرێم

1- بلۆكی چەمچەماڵ :

لە زێی بچوكەوە تا سەر ڕوباری باسەرە درێژ دەبێتەوە، و شاری چەمچەمال لە سەر ئەم بلۆكەیە، ڕوبەرەكەی (1169) كیلۆمەتر دووجایە، جگە لە نەوت كێلگەیەكی گەورەی گازی تێدایە، كە درێژییەكەی نزیكەی (80) كیلۆمەتر و پانیەكەی پتر لە (10)كیلۆمەترە، بڕی (3) تریلیۆن مەتر سێجا گازی تێدایە،كە لە یەدەگی گازی ووڵاتی (كازاخستان) زیاترە، دوو بیری كۆنی تێدایە و مەزەندەی بڕێكی زۆر لە نەوت دەكرێت، دیزاینی شارێكی گەورەی پیشەسازی كراوە بە ڕوبەری (41)كیلۆمەتر چوارگۆشە بە بڕی وەبەرهێنانی (40) ملیار دۆلار لە قۆناغی یەكەمدا بە هۆی یەكلایی نەبوونەوەی یاسای نەوت وگازەوە نەچوەتە بواری جێ بەجێ كردنەوە .

2- بلۆكی كۆرمۆر :

دەكەوێتە ناحیەی قادر كەرەمی سەر بەقەزای چەمچەمالەوە و روبەرەكەی( 510) كیلۆمەتر دووجایە، بری زیاتر لە (2) ترلیۆن مەتر سێجا گازی تێدایە دانە غازو كریسنت ئۆیل بری یەك ملیار دۆلاری یان تێدا وەگەر خستوە بەپێی راپۆرتی هەردوو كۆمپانیای نەوت هیلال و دانا گاز رۆژانە (15000) بەرمیل كۆندێنسەیتی شل (پێكهاتەی نەوت و گاز ) یان بەرهەم هێناوە لە ساڵی پار پاشان بۆ ئەمسال رێژەكەیان بەرز كردۆتەوە بۆ (70000) بەرمیل لە رۆژێكدا و سەرەرای بەرهەم هێنانی (330)ملیۆن پێ سێجا گاز لەرۆژێكدا،لەئێستا دا بەبۆریەكی( 181) كیلۆمەتری تیرە (24) ئینج گاز دەگەیەنرێتە وێستگەی كارەبایەكانی چەمچەمال و هەولێر و دهۆك.

3-بلۆكی كێوە چەرمەڵە:

دەكەوێتە ناحیەی ئاغجەلەری قەزای چەمچەمالەوە بەپێی راپۆرتی سكۆتیا كاپیتال بری پتر لە یەك ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی تێدایە، بیرێك لێدراوە گرفتی تەكنیكی هەیە و پلان دانراوە لەگوندی تلیان بیر لێبدرێت.

4- بلۆكی باكوری سەنگاو:

دەكەوێتە باكوری ناحیەی سەنگاو لە قەزای چەمچەمال، روبەری (492) كیلۆ مەتر دووجا دەگرێتەوە و بەپێی ڕاپۆرتی هەریەك لە سكۆتیا كاپیتال و سەتەرلینگ ئینەرجی بری (6.163) ملیار بەرمیل نەتی تێدایە كەزیاترە لە یەدەگی ولاتی عومان و دوو بیر لێدراوە .

 

5-بلۆكی باشوری سەنگاو :

سەنتەری ناحیەی سەنگاو دەورو بەری دەگرێتەوەو روبەری (846) كیلۆ مەتر دووجایە پێشبینی یەدەگی(2) ملیار بەرمیل نەوت دەكرێت وە بیری تێدا لێدراوەو بری یەك تریلیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی تێدایە.

6- بلۆكی باكوری سەنگاو:

دەكەوێتە باكوری ناحیەی سەنگاو لە قەزای چەمچەمال، روبەری (492) كیلۆ مەتر دووجا دەگرێتەوە و بەپێی ڕاپۆرتی هەریەك لە سكۆتیا كاپیتال و سەتەرلینگ ئینەرجی بری (6.163) ملیار بەرمیل نەتی تێدایە كەزیاترە لە یەدەگی ولاتی عومان و دوو بیر لێدراوە.

7-بلۆكی باشوری سەنگاو :

سەنتەری ناحیەی سەنگاو دەورو بەری دەگرێتەوەو روبەری (846) كیلۆ مەتر دووجایە پێشبینی یەدەگی(2) ملیار بەرمیل نەوت دەكرێت وە بیری تێدا لێدراوەو بری یەك تریلیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی تێدایە.

8- بلۆكی تۆپخانە :

رۆژهەلاتی ناحیەی قادر كەرەم و ناوچەی جەباری دەگرێتەوە و روبەری (945) ملیو دووجایە، بەپێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیتال پێدەجێت بری 4 ملیار بەرمیل نەوتی تێدا بێت سەرەرای برێكی زۆر گاز،پلان دانراوە لە (2015) نەوتی لێ دەربهێنرێت و بیرێك لێدراوە.

9- بلۆكی تازە :

بەشێك لە سنوری ناحیەی نەو جوول و خۆرئاوای ناحیەی قادركەرەم دەگرێتەوە، روبەرەكەی (700) كیلۆمەتر دووجایە و ئێستا لە قۆناغی بیر لێدان دایە، پێشبینی بری 3 ملیار یەدەگی نەوت و برێكی زۆر گاز دەكرێت .

10- بلۆكی قەرەهەنجیر :

دەكەوێتە نێوان چەمچەمال و كەركوكەوە، ناوچەی شوان و ناحیەی قەرە هەنجیر و ناحیەی تەكێی جەباری دەگرێتەوە و تەنها كەمتر لە(10) كیلۆمەتر لەكەركوكەوە دورە، روبەرەكەی نزیكەی (1200) كیلۆمەتر دووجایە، بەهۆی ئەوەی ئەكەوێتە نێوان هەردوو كێلگەی كەركوك و چەمچەمالەوە پێشبینی بری 5 بۆ 10 ملیار بەرمیل نەوت دەگرێت.

11- بلۆكی شاكەڵ : 

خواروی قەزای كەلارو ناحیەی رزگاری وقەزای كفری دەگرێتەوە روبەرەكەی (632) كیلۆمەتر دوجایە، نزیكەی 2 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی تێدایە و هاوسنورە لەگەل كێلگەی قەمەری ناوچە جێناكۆكەكان و بیرێك نزیك كفری لێدراوە.

12- بلۆكی كۆرمۆر 2:

بلۆكێكی جیاكراوەیە لەبلۆكی كۆرمۆری ناحیەی قادركەرەم و روبەرەكەی نزیكەی (300) كیلۆ مەتر دووجایە و تا ئێستا نەدراوەتە هیچ كۆمپانیایەك، بەهۆی زۆری یەدەگی گاز و نەوتەوە حكومەتی هەرێم ئەیەوێت بیداتە رۆیال داچ شێلی هۆلەندی یان بریتیش پیترۆلیۆم .

13-بلۆكی پەلكانە :

قەزای دوزخورماتوناحیەی جەبارەو رۆژهەلاتی ئەو قەزایە دەگرێتەوە كەناوچەیەكی جێناكۆكی نێوان هەرێم و بەغدایە روبەرەكەی (529)كیلۆمەتر دووجایە بەپێی راپۆرتی سكۆتیا كاپیتان بری( 1.58) ملیار بەرمیل نەوتی تێدایە.

14-بلۆكی كورد میر:

خواروی ناحیەی سەنگاوو باكووری قەزای كەلاردەگرێتەوە تاسەرروبارەی سیروان روبەرەكەی (620)كم2بەپێی راپورتی سكۆتیال كاپیتان بری (5.129)ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی تێدایە كە كە زیاترە لەیەدەگی هەریەك لە وڵاتانی میسر و گانا. 

15-بلۆكی گەرمیان (بلۆكی كەلار ـ باوەنور) :

باكوری قەزای كەلارو ناحیەكانی باوەنور سەرقەلاو شێخ تەویل دەگرێتەوە روبەرەكەی (21120)كم2 بەپێی راپۆرتی سكۆتیا كاپیتال بری پتر لە4 ملیار بەرمیل نەوتی تێدایە.

16- بلۆكی چیا سورخ :

دەكەوێتە رۆژ هەلاتی چیای سیروان و ناحیەی قۆرە تو ومەیدان لەقەزای خانەقین دەگرێتەوە روبەرەكەی ( 938)كم2 بەپێی راپۆرتی سكۆتییال كاپیتان بری (5.656) ملیار بەرمیل نەوتی تێدایە و 6بیری كۆنی تێدایە.

17-بلۆكی شاكەڵ 2:

بلۆكێكی جیاكراوەیە لەبلۆكی شاكەل دەكەوێتە خواروی شاری كەلارەوە روبەرەكەی (200)كم2 حكومەتی هەرێم دەیەوێت بیدانە یەك لەكۆمپانیا گەورەكانی وەك داچ شێل و كۆنكۆ فیلیپس.