ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمریكای لاتین كەوتۆتە ژێر تۆپەڵە هەواییە گەرمەكان وە لەم شوێنانەی خوارەوە بارانی زۆری لێ دەبارێت :

1-دەشتی ئەمازۆن : ناوچەیەكی كەمەرەیی پەستان نزمە بەدرێژایی ساڵ چونكە بەردەوام بای بۆ دێت،بای بازرگانی باكوور و بای بازرگانی باشووری ڕۆژهەڵات لەم ناوچەیە یەك دەگرن،زیاتر لە ( 2000 )ملم بارانی لێ دەبارێت .

2-دوورگەكانی دەریای كاریبی و كەنارەكانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریكای ناوەڕاست و مكسیك بارانی زۆری لێ دەبارێت :

أ-چونكە بای بازرگانی باكووری ڕۆژهەڵات بەتەواوەتی لێی ئەدات .

ب-لەم شوێنەدا گەردەلوولە خوڵگەییەكان ڕوودەدەن .

ج-تەوژمی كەنداوی گەرم بەم شوێنەدا تێپەڕ دەبێت .

3-باشووری ڕۆژهەڵاتی بەرازیل : بارانێكی زۆری لێ دەبارێت هۆكارەكەشی :

أ-تەوژمی بەرازیلی گەرم بەم شوێنەدا تێپەڕ دەبێت .

ب-بای بازرگانی باشووری ڕۆژهەڵات بەبەردەوام هەڵ دەكات لەم شوێنەدا .

ج-بەهۆی شێوەی بەرزی و نزمی،ڕۆخی بانی بەرازیل وەكو دیوارێك وایەبایەك لە زەریاوە دێت و شێ دارە بەسەر ئەم بانەدا سەردەكەوێت و بارانێكی زۆری لێ دەبارێت .

4-باشووری شیلی :ئەم شوێنەش بارانێكی زۆری لێ دەبارێت 

بای ڕۆژئاوا بەبەردەوامی هەڵ دەكات و چیاكانی ئەندیش لەم شوێنەیە .

ئەمریكای لاتین دەكەوێتە سەربازنەكانی پانی نزیك هێلی كەمەرەی زەوی،لە ( 75% )دەكەوێتە ناوچەی خوڵگەیی،وەهەروەها شوێنەدوورەكانی ئەمریكای لاتین لە زەریا و دەریاكان نزیكە و بەشی باشووری تەسكە و زەریا و دەریاكان كاریگەریان لەسەر هەیە،ئەمریكای لاتین لەدوای ئەوروپا دێت كەناوچەی ووشكانی كەمی هەیە .

وەرگیراوە لەكتێبی د. ئازاد

جوگرافیا ومێژوو