ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لێوی ڕەنگ پەمەیی و گەشاوە خانمان سەرنجراکێش دەکات و شێوەیەکی جوان بە ڕووخساریان دەدات، بەڵام ڕەنگە بەهۆی کەشوهەوا و هۆکارە دەرەکیەکان یاخود هەندێک جۆری نەخۆشی لێوەکانت ئەو ڕەنگە سروشتییەی لەدەستدابێت.

بەگشتی جگەرەکێشان و خواردنەوەی بڕێکی زۆری کافایین، یان بەرکەوتنی زۆر بۆ تیشکی خۆر یەکێکن لەو هۆکارانەی کە رەنگی سروشتی لێوەکانت دەگۆڕن و تاریکی دەکەن.

بێگومان بەکارهێنانی پێکهاتە و ماددەی کیمایی زیانی هەیە لەڕووی تەندروستیەوە، بەڵام دەکرێت بە ڕێگایەکی جیاواز و بەکارهێنانی پێکهاتەی سروشتی ڕەنگی لێوەکانت بگەشێنیتەوە و لەو ڕەنگە تاریکە ڕزگاری بکەیت.

چۆنێتی دروستکردنی ئاوێتەیەکی سروشتی بۆ گەشانەوەی ڕەنگی لێوەکان:

تێکەڵکردنی یەک کوپ شەربەتی لیمۆ و کەوچکێک شەکر تێکەڵ، پاشان بیدە لە لێوەکانت شەوانە و بە ڕۆژ بیشۆ بە ئاوی شلەتێن.

ئەم ئاوێتەیە دەبێتە هۆی ئەوەی خانە مردووەکانی پێست لابەرێت، پێویستە بۆ ماوەی 5-6 ڕۆژ بەردەوام بیت تا ڕەنگی لێوەکانت دەبێتەوە بە پەمەیی.