ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لیمۆ لەڕووی تەندروستیەوە سوودێکی زۆری بۆ پێست هەیە بەهۆی ماددەی دژە ئۆکسانەوە، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی پێستیان چەورە و تووشی هەندێک گیروگرفت بوون وەک زیپکە و بوونی خاڵە ڕەشەکان لەسەر ڕووخساریان سوودەکانی لیمۆ بۆ پێستی چەور لە وەرزی هاوین و گەرمادا:

لیمۆ یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی چەوری دەموچاو و لابردنی چەورییە زیادەکانی پێست، هاوکات پێست سپی دەکاتەوە و ڕەنگی دەکاتەوە و پارێزگاری لە گەشانەوەی دەکات.

لیمۆ پەڵەی رووخسار و خانەی پێستە مردووەکانی دەموچاو لادەبات و گەشەو بریقەداری دەکات.

هەندێکجار پێست پەڵەی قاوەییە زەردباو دروست دەکات، دەتوانیت لەڕێگای بەکارهێنانی لیمۆوە چارەسەری ئەو کێشەیە بکەیت.

لیمۆ یارمەتی نەمانی چرچی پێستی رووخسار و تووندکردنەوەی دەدات، بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامینات، لەهەمانکاتدا کونیلە فراوانەکانی پێست کەم دەکاتەوە.

سێ ماسکی بەسوودی لیمۆ بۆ پێستی چەور:

شەربەتی لیمۆ و ئاوی گەرم

ئاو و شەربەتی لیمۆ بە بڕێکی یەکسان تێکەڵ دەکرێت دواتر دەخرێتە سەر پێستەکە، بۆ ماوەی چەند خوولەکێک وازی لێدەهێنرێت تا وشک دەبێتەوە، ئەم ماسکە وەک چارەسەرێک وایە بۆ نەمانی پەڵەی رووخسار و لابردنی چەورییە زیادەکان.

لیمۆ و شیر 

هەندێک ئاوی لیمۆ و شیر تێکەڵ بەیەکتر دەکرێت و دەدرێت لە پێستی دەموچاو، ئەم ماسکە بۆ پێستی چەور بەسوودە و یارمەتی گەشانەوە و بریقەدارکردنی پێستەکە دەدات. 

هێلکە و لیمۆ 

سپێنەی هێلکە جوان تێکەڵ دەکرێت تا دەبێتە کەف، پاشان ئاوی نیو لیمۆی تێدەکرێت وبەباشی تێکەڵ دەکرێت، دواتر بیدە لە پێستی دەموچاوت بۆ ماوەی 10 خولەک و بە ئاوی سارد بیشۆ، بەڵام نابێت چواردەوری بدێت لە چواردەوری دەم و چاوەکانت، ئەم جۆرەیان باشترینە بۆ توندکردنەوە و لابردنی زیپکە و پەڵەکانی دەموچاو و گەشانەوەی.