ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

   

چەوری سروشتی پێست سوودی زۆری هەیە و لەڕووی زانستیەوە لە وشک باشترە و پێست دەپارێزێت لە زۆر کێشەی تەندروستی، سەرەڕای ئەوەی بەردەوامی چەوری بە پێستەکەوە دەبێتە هۆی بێزارکردنی خاوەنەکەی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستی بە خزمەت هەیە.

جۆرەکانی پێستی چەور زۆرن، جۆرێکیان بەهۆی چەوری دەموچاویانەوە زیپکەیەکی زۆر دەردەکەن، جۆرێکی تر خاڵی ڕەش دروستدەبێت لەسەر ڕوخساریان، هەندێکی تریشیان چەوریەکی زۆر بە پێستیانەوە دەردەکەوێت.

پێگەی " ounousa" ئاماژە بەوە دەکات، پێویستە خاوەن پێستە چەورەکان پاکەرەوەی تایبەت بەکاربهێنن بۆ شتنی دەموچاویان، لایەنی کەم ڕۆژانە دووجار ڕوخساریان بشۆن لەگەڵ بەکارهێنانی ئاوی شلەتێن و هەرگیز کرێمی دژە خۆر لەیاد نەکەن.

بەکارهێنانی ئاوی گوڵ بۆ پێستیان بە پارچەیەک لۆکە، شەوانە بە تەواوی ماکیاژی دەموچاویان بسڕنەوە و کرێمی تایبەت بە پێستی چەور بەکاربهێنن.

بۆ نوێکردنەوەی خانە مردووەکانی پێست هەفتانە ماسکی سروشتی بەکاربهێنە، ئاوێتەی شەربەتی لیمۆ و زەردەچەوە، یان شیر و ماست و ئاوی لیمۆ یاخود سپێنەی هێلکە و ئاوی لیمۆ و زۆر پێکهاتەی تر، گرنگە پاکەرەوەی دژە زیپکە و ڕووەکی بەکاربهێنیت.