ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەگشتی سەوزە و میوەکان سوودی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە و لەڕووی جوانکاریشەوە ڕۆڵی گرنگ دەگێڕن، خەیاریش یەكێكە لەو سەوزانەی كە بایەخێکی زۆری هەیە و رۆژانە لە خواردنماندا بەكاریدەهێنین، چونکە خەیار برێكی زۆر ئاوی تێدایە، هەر بۆیە سودێكی زۆر بە تەندروستی لەش دەگەیەنێت.

بەپێی هەواڵێکی تەندروستی و جوانکاری پێگەی "hayatouki" خەیار چەند سوودێکی گرنگی هەیە بۆ جوانکاری:

پێكهاتەی گۆگردی لە خەیاردا پێست دەپارێزێت و نوێی دەكاتەوە و بریقەی پێدەبەخشێت، هاوکات پێست پاك دەكاتەوە، ئەو كەسانەی پێستیان چەورە دەتوانن خەیار و نەعنا بەكاربهێنن، بۆ خاوێنکردنەوەی پێست لە چەوری و هەوكردن و پێستیش لە چرچبوون دەپارێزێت.

ئەو كەسانەی خاڵی وردی پێستیان هەیە یان بۆ لابردنی خاڵە وردە رەشەكان دەتوانیت پارچەیەک خەیار بخەیتە شیرەوە، بۆ ماوەی كاتژمێرێك دواتر بیدە لە پێستەكەت.

دەكرێت خەیار بەكاربهێنرێت بۆ ئەو كەسانەی رەشی ژێر چاو یان هەوكردنی چاویان هەیە لە رێگەی بەكارهێنان و تێکەڵکردنی دوو كەوچك خەیاری هارڕاو، لەگەڵ یەک كەوچك شیری بۆدرە و كەمێك ئاوی سارد، بۆ ماوەی نیو كاتژمێر وازی لێبهێنە و دواتر بیدە لە چاوەكانت بۆ ماوەی 10 خولەك پاشان بە ئاوێكی سارد بیشۆ.

بەکارهێنانی شەربەتی خەیار دەبێتە هۆی کرانەوەی ڕەنگی پێست، هاوکات بۆ لابردنی چەوری یان هەلئاوسانی چاوەكان زۆر بەسوودە، بۆ ماوەی 20 خولەك پارچەیەك خەیار بخەرە سەر جێگا هەڵئاوساوەکان.