ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕۆژانە شتنی ددان گرنگترین هەنگاوە بۆ تەندروست ڕاگرتنی ددانەکانت و پاراستنی لە کلۆربوون، هەربۆیە پێویستە بایەخێکی زۆری پێ بدەیت و ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکەیت، پێش ئەوەی تووشی کێشەی تەندروستی ببیت لە ددانەکانتدا.
یەکێک لە هەڵە باوەکان شتنی ددانە ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن، هەوڵ بدە بە لایەنی کەمەوە پاش نانخواردن نیو کاتژمێر تێپەڕبێت دواتر ددانەکانت بشۆ.
بەشێک لە خواردن و خواردنەوەکان بە تایبەتی خواردنەوە گازییەکان زیانی هەیە، چونکە ماددەی ترشەڵۆکی تێدایە، ئەو ماددەیە بۆ ماوەیەکی کاتی ماددەی "ئینامێڵ"ی ددان نەرمدەکاتەوە، کە روپۆشێکە پارێزگاری لە ددان دەکات.
هەربۆیە کاتێک فڵچە بە ددانەکانتدا دەهێنێیت، ئەگەری زۆرە زیان بە ئینامێڵەکە بگات، دوای ماوەیەک ئەم پرۆسەیە ئینامێڵەکە باریکتر دەکاتەوە و کەلێنی تێدەکات، ئەمەش توانای پارێزگاری کردن لە ددانەکان کەم دەکاتەوە و زیانیان پێ دەگەیەنێت.