ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

توێژینەوە زانستیەکان دەریانخستووە کە بۆنی توێکڵی پرتەقاڵ کاریگەری ئەرێنی لەسەر باری دەروونی و تواناکانی سەرنجدان هەیە، دەکرێت بە ئاسانی وەک چارەسەرێکی سروشتی بەکاربهێنرێت.

پڕتەقاڵ میوەیەکی بەسوودە و دەوڵەمەندە بە چەندین پێکهاتەی گرنگ وەک ڤیتامینەکان، بۆ ئەوەی سوود لە پڕتەقاڵ ببینیت لەڕووی دەروونیەوە، رۆژانە چەند جارێک بە قوڵی بۆنی پرتەقاڵێکی فرێش بکە، ئەگەر پرتەقاڵی فرێشت دەست نەکەوت شەربەتی پرتەقاڵ دەکرێت وەک جێگرەوەیەک بەکاربهێنرێت.

بەهۆی هەڵمژینی بۆنی پڕتەقاڵەوە، هەست بە کەمبوونەوەی شڵەژان و بەهێزبوونی توانایی سەرنجدانت دەکەیت لەڕووی دەروونیەوە بۆ چواردەورت، هاوکات ئاسوودە دەبیت و ئارام دەکاتەوە، چونکە پێکهاتەی توێکڵەکەشی کۆمەڵێک ماددەی تێدایە کە کار دەکاتە سەر جەستە لەڕووی تەندروستیەوە