ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كۆنترۆل نەكردنی نەخۆشیی شەكرە Diabetes جگە لەوەی كە كوالیتیی ژیان دادەبەزێنێت، لەوانەیە كوشندە بێت. ئەگەرچی نەخۆشیی شەكرە حاڵەتێكی درێژخایەنە، بەڵام بە پەیڕەوكردنی ستایلێكی تایبەتی ژیان و بەكارهێنانی دروستی دەرمانەكان دەتوانرێت كە بە بەباشی كۆنترۆل بكرێت. ئەو تووشبووانەی كە ناتوانن شەكرە كۆنترۆل بكەن ئەوا دوچاری بەرزبوونەوەیەكی ترسناكی ئاستی شەكری خوێن دەبنەوە، ئەمەش هۆكارە بۆ كۆمەڵێك ئاڵۆزی و ئاكامی خراپی تەندروستی كە هەموو بەش و ئەندامەكانی لەش دەگرێتەوە. نیشانەكانی شەكرەی كۆنترۆل نەكراو ئەمانەن: بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن بە پشكنینی خوێن لە خورینی یان پاش خواردن، زوو تووشبوون بە هەوكردنەكان وەكو هەوكردنی شانەكانی پێست و هەوكردنەكانی میزەڕۆ و هەوكردن بە كەڕوو، زیاد میزكردن كە لەوانەیە بگاتە 2-3 لیتر لە رۆژێكدا، زیاد تێنووبوون لەگەڵ ئەگەری وشكبوونی دەم و سەرسووڕان، زیادبوونی ئارەزووی خواردن بێ زیادبوونی كێشی لەش، داەبەزینی كێشی لەش بەبێ بوونی هۆكارێكی راستەوخۆ، ناڕێكبوونی هەناسە، پەیدابوونی گرفت لە گورچیلەدا، گرفت لە كۆئەندامی دڵ و سووڕاندا، هەستكردن بە سڕبوون یان تەزین بەتایبەتی لە پێیەكاندا.