ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئاهەنگێکی نمایشی جلوبەرگ بەناوی "Christian Dior" تایبەت بە وەرزی پایز و زستان سازکرا، لەو نێوەندەدا جێنیفەر لۆرێنس خانمە ئەکتەری تەمەن 26 ساڵ بەشداری نمایشەکەی کرد، بەڵام لەبری پێڵاوێکی تایبەت بە ئاهەنگەکان بەشێوەیەکی جیاواز بە نیو پوتێکی فلاتەوە دەرکەوت، ئەم کارەشی هەوادارانی و میوانانی ئاهەنگەکەی تووشی سەرسوڕمان کرد و لەنێو میدیاکاندا دەنگی دایەوە.

هەمیشە ئەستێرە ناودارەکان لەو جۆرە ئاهەنگ و بۆنانەدا چاوەڕووان دەکرێت بە ستایل و پێڵاوی پاژنە بەرزەوە دەربکەون، هەربۆیە ستایلی پێڵاوەکانی جێنیفەر بە جیاواز ناودەبرا.