ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڤیتامین B11 كە بە ترشی سالیسیلیك Salicylic acid ناسراوە ترشێكی كریستالی ئۆرگانییە، گرنگی زۆری لە لەشدا هەیە وەكو: هاندانی دروستبوونی شیر لە ئافرەتدا لەكاتی شیردانی سروشتیدا، رۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە هەندێك جۆری شێرپەنجە، باشتركردنی ئارەزووی خواردن، بەهێزكردنی سستمی بەرگری لەش بەتایبەتی لە منداڵدا، رۆڵی هەیە بۆ پاراستنی كۆپە لە سەقەتی زگماكی لە ئافرەتی دووگیاندا، هاندانی چاكبوونەوەی زیپكە بۆیە لەگەڵ گەلێك كرێم بۆ چارەسەركردنی زیپكەی گەنجێتی تێكەڵ دەكرێت، هانی گەشە و دروستبوونی شانەكانی لەش دەدات، بە هەماهەنگی لەگەڵ ڤیتامین B12 رۆڵی هەیە لە دروستبوونی ترشە ناوكییەكانی DNA و RNA. نیشانەكانی كەمی ڤیتامین B11 ئەمانەن: سستبوونی گەشە، كەمخوێنی، هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكی، كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، داەبەزینی كێشی لەش، هێڵنج هەندێك جاریش رشانەوە، سكچوون، كزبوونی بەرگری لەش و زوو تووشبوون بە نەخۆشییە ڤایرۆسی و بەكتریاییەكان. سەرچاوە خۆراكییەكانی ڤیتامین B11 بریتین لە: سەوزە گەڵا تاریكەكان بەتایبەتی سپێناغ، سڵق، جەرجیر، خاس، پرتەقال، پەتاتە، هەروەها لە خۆراكی ئاژەڵیشدا بە رێژەیەكی كەمتر هەیە.